ئه‌مڕۆ یادى 51 ساڵه‌ى گولـلەبارانکردنی سیمبولى شۆڕشه‌كان چێ گیڤارا-ى شۆڕشگێڕى كوبى و پزیشك و نووسه‌ر و رابه‌رى سیاسى و قاره‌مانى جه‌نگى پارتیزانى-یه كه له‌پێناو هه‌ژاران و بێنهوایاندا شۆڕشى به‌رپاكرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئازادى و دژایه‌تیكردنى زوڵم و سته‌م له‌هه‌ر شوێنێكى جیهاندا بێت.
په‌روه‌رده‌بوونى:
ئه‌رنستۆ چێ گیڤارا له 14ى حوزه‌یرانى 1928 له ئه‌رژه‌نتین له‌دایكبووه. ئه‌گه‌رچى له خێزانێكى سه‌ر به چینى ناوه‌ند گه‌وره بووه، به‌ڵام خۆى به هه‌ژاریى ژیاوه بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیه‌وه هه‌ستى هاوسۆزیى له‌گه‌ڵ ههژارندا تێدا چه‌كه‌ره‌ى كردووه، به‌تایبه‌ت كه خێزانه‌كه‌ى مه‌یلێكى چه‌پڕه‌ویى-یان هه‌بووه.
گیڤارا، هه‌ر به منداڵى و ئیتر به‌درێژایى ژیانى به‌ده‌ست ره‌بۆ (ته‌نگه‌نه‌فه‌سى)یه‌وه گیرۆده بووه، به‌ڵام له ته‌مه‌نى پێنج ساڵییه‌وه توانیوویه‌تى به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یدا زاڵ ببێت و كه‌وتووه‌ته وه‌رزشكردن و ئه‌سپسوارى و رمبازى و مه‌له‌كردن.
سه‌ره‌تا:
چێ گیڤارا ساڵى 1948 په‌یوه‌ندیى كردووه به كۆلیژى پزیشكیى زانكۆى بۆینس ئایریس-ه‌وه. پێش ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى بڕیاریدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى دێرینیدا گه‌شتێكى درێژ به ئه‌مریكاى لاتین-دا بكات. له میانه‌ى ئه‌و گه‌شته‌یدا گیڤارا و هاوڕێكه‌ى سه‌ریان سوڕما له‌و هه‌ژارییه كوشنده و پڕوكێنهرهى كه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه تێیدا ده‌ژیان، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تاى گۆڕینى گیڤارا بوو له پزیشكێكه‌وه بۆ شۆڕشگێڕێك.
ده‌ستكه‌وته شۆڕشگێڕیه‌كان:
ساڵى 1953 دواى ته‌واوكردنى كۆلیژى پزیشكى، گیڤارا چووه‌ته گواتیمالا و رووخاندنى حكومه‌ته چهپڕهوهكهى ئه‌وێى بینیوه كه چۆن بهدهستێوهردانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رووخێنرا، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى جاكۆبۆ ئاربێنز-ى سه‌رۆكى گواتیمالا هه‌وڵى چاكسازیى كشتوكاڵیى ده‌دا به‌ڵام كۆمپانیاى خۆراك، كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه خاوه‌ندارێتیى ده‌كرا، له دژى وه‌ستایه‌وه و رووخاندى، ئه‌مه‌یش قه‌ناعه‌تى ئه‌وه‌ى لاى گیڤارا دروست كرد كه ته‌نیا شۆڕش ده‌توانێت دادوه‌ریى بۆ گه‌لى ئه‌مریكاى باشور ده‌سته‌به‌ر بكات.
گیڤارا چۆنیه‌تى ئاماده و به‌رپاكردنى شۆڕشى چالاك و كاریگه‌ر فێربوو، له‌گه‌ڵ ئاماده‌سازیى بۆ هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكى سه‌ربازیى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. دركى به‌وه‌یش كرد كه هه‌ر ده‌بێت مه‌شق و راهێنان به سوپاى میلـلى بكرێت.
كوبا:
ساڵى 1955 گیڤارا، فیدڵ كاسترۆ-ى شۆڕشگێرى له مه‌كسیك ناسى كه ده‌یویست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جه‌نگاوه‌ردا بچێته كوبا بۆ هه‌ڵگیرساندنى شۆڕش له‌دژى حكومه‌ته‌كه‌ى باتیستا كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتگیریى ده‌كرا. ساڵى 1958 باتیستا-ى دیكتاتۆر رایكرد و شۆڕش سه‌ركه‌وت و گیڤارا بووه وه‌زیرى ئابورى و پاشان وه‌زیرى پیشه‌سازى له كوبادا. ساڵى 1959 فیدڵ كاسترۆ، گیڤارا-ى كرد به لێپرسراوى به‌ندیخانه‌ى لاكابانیا.
كۆنگۆ:
له‌ساڵى 1965 دا گیڤارا نێردرا بۆ كۆنگۆ و له‌وێ یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازیى نزیكه‌ى 100 كه‌سیى پێكهێنا له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوبى بوون. هه‌وڵیدا مه‌شقى شه‌ڕى پارتیزانى-یان پێبكات و بیانخاته ریزه‌كانى شۆڕشى ئه‌وێوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و هه‌ر هه‌مان ساڵ كۆنگۆى جێهێشت.
دواوێستگه:
ساڵى 1967 گیڤارا چووه پۆلیڤیا بۆ به‌شداریى له‌و شۆڕشانه‌دا كه دژى سوپاى پۆلیڤى به‌رپا بووبوون، به‌ڵام پشتگیرینهكردنى خه‌ڵكى وڵاته‌كه له شۆڕشگێڕان و هه‌روه‌ها بارى قورسى ژینگه و جوگرافیاى ناوچه‌كان و هێرشه‌كانى سه‌ریان كه هێزه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و داموده‌زگا ههواڵگریهكانى پشتیوانی‌یان ده‌كرد، ئه‌مانه و چه‌ندین هۆكارى دیكه وایان كرد بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێران له پۆلیڤیا شكست بێنێت.
له 7ى تشرینى یه‌كه‌مى 1967 دا هه‌واڵده‌رێك شوێنى مانه‌وه‌ى گیڤارا و هاوڕێكانى بۆ هێزێكى تایبه‌تى پۆلیڤیا ئاشكرا كرد له سه‌ربازگه‌ى بوار جورو، هێزه‌كانى پۆلیڤیا گه‌مارۆى ناوچه‌كه‌یان دا و گیڤارا-یان به بریندارى ده‌ستگیر كرد. دواى دوو رۆژ و له 9ى هه‌مان مانگدا رینى بارینتۆس-ى سه‌رۆكى پۆلیڤیا فه‌رمانى دا به كوشتنى گیڤارا.
كاتێك فه‌رمانى ئیعدامكردنهكهى گه‌یشت، ده‌بوو بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت: كێ په‌نجه بنێت به پهلهپیتكهى ئه‌و تفهنگهدا كه گیڤارا-ى پێدهكوژرێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى له‌دایكبوونى سه‌ربازێكى گه‌نج بوو به‌ناوى تیران، بڕیاریاندا وه‌ك دیارییه‌ك كوشتنه‌كه‌ى گیڤارا-ى پێشكه‌ش بكه‌ن و پێیانوت: تۆ ده‌توانیت بیكوژیت. سه‌ربازه گه‌نجه‌كه تفه‌نگه‌كه‌ى هه‌ڵگرت به‌ڵام نه‌یتوانى به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت و گولـله‌كان بته‌قێنێت، بۆیه جارێكى تر به سه‌رخۆشیى بۆى گه‌ڕایه‌وه و ده‌ستیكرد به تهقهلێكردنى، به‌ڵام گیڤار نه‌مرد، بۆیه پیاوێكى سه‌ر به ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریكا كه له‌وێ بوو، ته‌قه‌ى لێ‌كرد و كوشتى.
هه‌ندێك له وته‌كانى گیڤارا:
ـ شۆڕش به ده‌م نابێت تا زۆربڵێیى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵكو له دڵدا ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى له‌پێناویدا شه‌هید ببیت.
ـ به‌لامه‌وه گرنگ نییه كه‌ى و له‌كوێ ده‌مرم، ئه‌وه‌م به‌لاوه گرنگه كه شۆڕشگێران به چالاكییه‌وه بمێننه‌وه و زه‌وى پڕكه‌ن له هاوار بۆ ئه‌وه‌ى جیهان به‌و هه‌موو قورساییه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى بێنه‌وایان و هه‌ژاران و سته‌ملێكراوان نه‌خه‌وێت.
ـ من رزگاركه‌ر نیم و رزگاركاران بوونیان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نیا گه‌لانن كه خۆیان رزگار ده‌كه‌ن.
ـ بڕوام به‌وه‌یه كه خه‌بات و تێكۆشان تاقه چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى رزگاربوونى خۆیان ده‌كه‌ن.
ـ خه‌ونه‌كانم سنووریان نییه، هه‌موو وڵاتانى جیهان نیشتمانمه و هه‌موو دڵه‌كان ره‌گه‌زنامه‌ى منن، ئیتر با پاسپۆرته‌كه‌م هه‌ر لێ بسه‌نن.
ـ زوڵم و سته‌م له كوێ بێت ئه‌و شوێنه نیشتمانى منه.
ـ خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ى من ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌یه كه له‌ناخى ملیۆنه‌ها بێده‌ره‌تان و بێبه‌شى ئه‌م جیهانه‌دایه، مه‌شخه‌ڵى گه‌ڕان به‌دواى ئازادى و ماف و دادوه‌ریدا.
ـ ئه‌گه‌ر دۆخێكى نامرۆیى به‌سه‌ر مرۆڤدا بسه‌پێنرێت و یاخى نه‌بێت، ئه‌و كه‌سه ورده ورده مرۆڤایه‌تیى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
ـ ناشیرین و دڕندانهتریت ئیستیغلالكردنى مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه به‌ناوى ئایین-ه‌وه به‌رامبه‌رى ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت دژایه‌تى جادووگه‌ر و ده‌جاله‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانن كه شكۆى مرۆڤ هێڵى سووره.
ـ له‌كاتى پێویستدا له پێناوى شۆڕشدا ده‌مرین، به‌ڵام باشتر وایه له پێناویدا بژین.
ـ فرمێسك بێ سه‌روشوێنكراوان و ونبوان ناگێڕێته‌وه، هه‌موو فرمێسكه‌كانى زه‌وى ناتوانن به‌له‌مێكى بچووك هه‌ڵگرن كه دایك و باوكێكى تێدابێت و به‌دواى منداڵه ونبووهكهیاندا بگه‌ڕێن.
دیوێكى تر‌ى گیڤارا:
چێ گیڤارا شیعرى زۆر خۆشده‌ویست و چه‌ندین شیعر و په‌خشانى نووسیوه. یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانى قه‌سیده‌ى ماریاى پیر-ه كه لایه‌نێكى كه‌سێتیى گیڤارا ئاشكرا ده‌كات.
به‌شێك له كتێبه‌كانى:
ـ شه‌ڕى پارتیزانى/ 1961
ـ مرۆڤ و سوسیالیزم له كوبا/ 1968.
ـ بیره‌وه‌رییه‌كانى شه‌ڕى شۆڕشى كوبا/ 1968.
ـ مرۆڤى نوێ.
ـ له‌بیرم ناچێت.