بەشی دوازدەیەم
ڕۆژنامه لهههرلایهکی بزووتنه‌وه کان بێت به‌شێکه له میدیاکانی په‌خشی هزری جیاوازی لایه‌نه جیاوازه‌کان. هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌شێکیش بێت له‌سه‌ر خه‌تی ڕامیاری ڕۆژانه‌و تاوتوێ کردنی ڕووداوڕهووشهکانی- به‌ڵام هێشتا ناتوانێت ده‌زگایه‌کی گرنگی هۆشیارکردنه‌وه ی ته‌واوی چینی کرێکار به‌هه‌ل و مه‌رجی شۆرش و ژیانی بێت. هه‌روه ها هۆیه‌کی گرنگیش نییه یان ناتوانێت دهوورێکی گرنگ ببینێت لهبهرزکردنهوه ی ڕێژه‌ی هووشیارییه‌کی ڕامیاری و چینایه‌تیدا. چونکه ڕۆژنامه‌کان به‌پێی پێک هاتی میدیای خۆی له ڕێگه‌ی ووتارێکی بچووکه‌وه یان چه‌ند ووتارێکه‌وه ناتوانێت ئاگایی زیاتری کرێکاران به‌یان بکات، یان هزری بزاوتنی خه‌باتی چینایه‌تی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه شدا نابێت ڕۆژنامه‌کان ته‌نها چاوپێکه‌وتنه‌کان و هه‌واڵه‌کان له‌خۆبگرێت. چونکه ڕۆژنامه به‌پێی خۆی ئه‌بێت هاوکاری بکات له پێ گه‌یاندنی هۆشیاری، له‌به‌رئه‌وه ی هۆشیاری بیۆس پۆلیتیکوس لهکانالێکی تره‌وه و له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه کانه‌وه ده‌توانرێت مرۆڤ هوشیارتر بکات. ئه‌و توێژینه وانه‌ش جێگایان له‌ناو گۆڤارێکی ئایدۆلۆجی و هزری و فه‌لسه‌فی بیۆس پۆلیتیکوس ده‌بێته‌وه. چونکه بوونی ئۆرگانێکی بیۆس تێورتیکۆس (ژیانی تێوری)و تێوری و هزری پێویستییه‌کی گرنگی هوشیار کردنی چینی کرێکار‌و تاودانی خه‌باتیانه.
له سۆنگه‌ی ئه‌م ڕاڤه کردنه‌وه، ئه‌م ئه‌رکه هه‌تا ئێستا له ناوه ندی چه‌پدا جێگایان نییه‌و ڕۆژنامه‌کانیش نه‌یان توانیوه جێگه‌و پێگه‌ی جیاجیایان هه‌بێت. له‌م دیدوو چاوگه‌وه (نزار عبدالله) له ساڵ یادی ڕۆژنامهکهیانداو له‌ژماره (13)ی تشرینی یه‌که‌می (1999)دا به‌ڕه‌نگاو ڕه‌نگی به‌شان و باڵی ڕۆژنامه‌که‌یاندا هه‌ڵده‌دات. که گوایه ئه‌وڕۆژنامه‌یه توانیویه‌تی ڕامیاری و ئاسۆی بێوس پۆلیتیکوس و تاکتیکه‌کانی خۆیانی پێ به‌رنه‌پێشه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌وه ی بێژاوه که له‌سه‌ریه‌ک ڕیتم و یه‌ک میتۆد له‌گه‌ڵ (ک.ک)ی و (حککع و حککا) کارده‌که‌ن. به‌مه‌ش ته‌نها له‌نێوان پیا ههڵگوتندا ماوه ته‌وه و نه‌یتوانیوه له‌پرۆسه‌ی نووسینه‌کان و ده‌رچوونی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا بوونیان هه‌بێت. چونکه هه‌موو ووتاره‌کانیان ئه‌وه ی هه‌تاکاتی ئه‌م نووسینه له‌ژماره جیاجیاکاندا نووسیوویانه، نه‌یتوانیوه ئامانجی چینی کرێکار بێت، به‌ڵکو هه‌رجاره و به‌هۆیه‌ک له‌سه‌ریان ئه‌دوێت، له‌لایه‌کی تریشه‌وه و له‌شوێنێکی تردا ده‌بێژێت. نه‌یتوانیوه ڕامیارییه ناڕۆشنه‌کانی خۆیان، کهلهووتارهکانی ناو ڕۆژنامه‌کانیاندا ڕه‌نگی داوه ته‌وه، دڕک چن بکه‌ن و ناوازه‌یی له‌گه‌ڵ ڕه‌ووشی ماددی مێژووی کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابووریان بڕه وێنێتهوه و له‌ناویببات. هه‌روه ها ئه‌و ڕۆژنامهیهوووتارهکانی نه‌یتوانیوه وه ڵام به‌ئه‌رکه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان و چینی کرێکار بداته‌وه. که‌واته له‌چ شوێنێک و له‌کام ووتار و کام لێکدانه وه له‌سه‌ر ڕه‌ووشی بێوس پۆلیتیکوسی ئه‌و بزووتنه‌وه یه دیدگایه‌کی مارکسیستی ده‌رخستووه. هه‌روه ها نه‌شی توانیوه ببێته که ناڵێک بۆ کۆکردنه‌وه و یه‌کان گیربوونی کۆمۆنیسته‌کان. چونکه میتۆدی ئه‌مانیش به‌هه‌مان میتۆدی پێشووتریان، دنیایه‌کی خه‌یاڵیان له دنیایه‌کی دیفاکتدا بۆ خۆیان دروست کردووه. که‌واتا ئیتر په‌یوه‌ست بوونیان بهکۆمۆنیستهکانهوه لهکوێدایهووه به‌چ هۆیه‌ک و له‌چ که‌ناڵێکه‌وه جێ به‌جێیان کردووه، یان پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌و ئه‌رکه چی‌بوو.! بێگومان هیچ سه‌رچاوه یهکیمان ده‌ست ناکه‌وێت، چونکه ئه‌وانه دیالۆگی یان بێوس تێور یتیکوس ڕامیارییان نییه. کۆکردنه‌وه ڕێکخستنیش ته‌نها له‌ڕێگه‌ی تاک ڕه‌وه ندی و یان داسه‌پاندنه‌وه نییه، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و ڕێکخستن و کۆبوونه‌وه یه تێ په‌ڕی هه‌مان ڕه‌ووشی ڕابردووی پێک هێنانی (حککع) بکات، تابتوانێت هه‌وڵی ڕێکخستنی به‌رهه‌م داربێت. له‌به‌ر ئه‌وه ی دیالۆگ نه‌مرێت. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هۆیانه‌ی ڕێکخستن و کۆبوونه‌وه یه‌کی دیفاکت و بابه‌تی یانه‌ی کۆمۆنیسته‌کان لهووتارو ڕۆژنامهکهشیاندا به‌یان نه‌کراوه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ته‌نها کێشه‌که یه‌ک لایه‌نه نییه، به‌ڵکو لایه‌نی تریشی هه‌یه، که‌په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه ی ئه‌وانیش هه‌یه. چونکه هه‌تا ئێستا ڕه‌خنه‌یه‌کی سه‌رتاپاگیری ڕامیارییانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجام نه‌دراوه- بێجگه له‌م ڕه‌خنانه‌ی ئێمهنهبێت.
به‌ڵام من لێره‌دا نامه‌وێت دادوه ری بکه‌م چونکه وادێته به‌رچاوم له‌ڕێگه‌ی چاک سازییه‌وه نه‌توانێت بزاڤی کۆمۆنیستی زانیستی به‌ره و پێش هه‌نگاو بنێت. به‌ڵکو ڕه‌خنه‌ی سه‌رتاپاگیری ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که به‌ناوی کۆمۆنیزمه‌وه کارده‌که‌ن بکرێ، بۆ ئه‌وه ی شوێن بۆ دزه‌کردنی لێکدانه‌وه نا‌مارکسیستی یه‌کان نه‌کرێته‌وه. ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی که‌له ووتاره‌کانیان و لهتێڕوانینیاندا هه‌یه، بۆ ڕێکخستن و تاودانی خه‌باتییان به‌ڕاستی نه‌یتوانیووه د‌رکی ڕۆشنیان هه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی ڕه‌ووشی ڕێکخستن و هه‌روه ها بیۆس پۆلیتیکۆسی ڕێکخستنێکی لینینییانهی حیزب له‌په‌یوه‌ندی و ژیانی ڕامیاری حیزبییه‌کاندا نییه. بێجگه له‌وه ی نووسه‌ری ووتاره‌کان و ڕۆژنامه‌که‌شی ناشاره‌زایی له مارکسیزم و نامارکسیتی بوونی ڕۆژنامه‌که‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌کیتر ڕۆژنامه‌ی په‌یامی کۆمۆنیزم نه‌یتوانیوه بۆشایی ڕۆژنامه‌گه‌ری کۆمۆنیستی پڕبکاته‌وه. چونکه تێزی ناو ڕۆژنامه‌که نه‌یتوانیوه له‌دیدگایه‌کی مارکسیستییه‌وه سه‌رچاوه بگرێت. به‌ڵکو به‌ئاوه زێکی وورده بۆ رژوازی ڕیێنوێنی ده‌کرێت و له‌ڕوانگه‌ی پراگماتی وورده بۆ رژوازییهوه ده‌ڕوانێته دنیا‌و ده‌ووروو پشتی و ڕه‌ووشی خه‌بات و تێکۆشان. له‌به‌ر ئه‌وه یه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ش نه‌یتوانیوه ببێته چاوگێک بۆ خه‌باتی تێوری و هزری کۆمۆنیسته‌کان. بێجگه له‌وه‌ش که جێگای ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌ی تێدا نابێته‌وه ئه‌وه ش له‌وه دا ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه زۆرترین ووتاره‌کانی ناو ژماره‌کانی ڕۆژنامهکهیانمان له‌م نووسراوه دا خستووه‌ته ژێر نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌خنه‌یه‌کی مارکسیستییه‌وه بۆیه هه‌موو ئه‌و بێژانه له‌سه‌ر ڕه‌وه ندی ڕۆژنامه‌که‌و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناوی ڕێکخستن و ئامانجی له‌و بابه‌ته‌وه هه‌مووی به‌کارهێنانی ووشه‌و ده‌سته‌واژه‌کانه. ئه‌گینا لهدیفاکتی بزووتنه‌وه که‌ی خۆیدا نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه بنێت. واته ڕه‌ووشی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وانیش نه‌یتوانیوه له (بۆپێشه‌وه) باشتربێت و گۆڕانێکی چۆنایه‌تی به‌سه‌ردا بێت. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له‌ڕووی دووباره و سێ باره کردنه‌وه ی ووتاره‌کان له کۆنفرانس و کۆنفرانسی له‌ڕۆژنامه‌کاندا هیچی تریان لـێ سه‌وز نابێت. واتا به‌پێی هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که‌ئێمه ئاڕاسته‌ی بیۆس پۆلیتیکۆس و میتۆدی ئه‌و ده‌سته‌یه‌مان کردووه، له‌هه‌مان کاتدا ڕه‌خنه‌ی ڕامیاری و هزری و ئایدۆلۆجی و فه‌لسه‌فی و چینایه‌تی ئێمه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ناوه رۆک و میتۆد‌و هه‌وڵه‌کانی ڕۆژنامه‌که له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش نه‌یتوانیوه جێگه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆمۆنیستی و مارکسیستی بێت، هه‌تا میتۆدی ناو رۆژنامه‌که و تێز‌و ئاوزانی ڕۆژنامه‌که‌و ئایدیای نه‌گۆڕێت.
**********************************************************
ته‌مووزی 2000سلێمانیتهواوبوونی پاک نووسهکهیله شه‌وی 21-22/2/2003