دۆسیه‌ی مافه‌كانی كرێكاران و ڕێكخستنی كاری سه‌ندیكایی:
پێویسته یاسای كار و ڕێكخستنی كاری سه‌ندیكایی به زووترین كات ده‌ربچێت
په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مترین ئاوڕی له پرسی كرێكار داوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت یاسای كار و یاسای ڕێكخستنی كاری سه‌ندیكایی هه‌مان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌رچوون. هه‌رچه‌نده له عێراق یاسای كاره‌كه‌یان گۆڕیوه و ئێستا كار به‌یاسایه‌كی سه‌رده‌مانه ده‌كه‌ن. له‌م ته‌وه‌ره‌دا كار له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی یاسایی مافه‌كانی كرێكاران ده‌كه‌ین به ئامانجی باشكردنی ئه‌و پرسه.
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی – ڕێگای كودستان
بەشی دووەم
یه‌كێكی دیكه له‌و ڕێككهوتننامانهی كاری عه‌ره‌بی كه عێراق په‌سندی كردووه، ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی پیشه‌ییه. له ماده‌ی 5ی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه: "پێویسته كاربكرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی پیشه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی بارودۆخێكی مرۆیی بۆ كارێكی سه‌لامه‌ت له‌ڕێگه‌ی:
أ ـ پاراستنی كرێكار له مه‌ترسییه‌كانی كار و ئامێره‌كان و پاراستنی له زیانه ته‌ندروستییه‌كان.
ب ـ دانانی مه‌رجی له‌بار بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی كار و ئامرازی كاركردن.
ج ـ له‌به‌رچاوگرتنی وه‌دیهاتن له‌نێوان جۆری كار و بارودۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ڕاسپێردراو به ئه‌نجامدانی له‌ڕووی ته‌ندروستی و هونه‌رییه‌وه.
د ـ هوشیار كردنه‌وه و ڕاهێنانی كرێكاران له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێره‌كانی خۆپاراستنی كه‌سێتی و ڕاهێنانی كرێكاران له‌سه‌ر به‌كارهێنانی.
ه ـ ڕێگه‌گرتن له‌و زیانانه‌ی كه بۆی هه‌یه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه یان كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ئه‌نجامی كاركردن ڕووبه‌ڕووی كرێكاران ببنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی و چاره‌كردنی لێكه‌وته‌كانی.
و ـ پاراستنی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له بینا و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كان و هی دیكه.
له‌یاسای هه‌ر وڵاتێكدا حوكمه پێویسته‌كان بۆ ڕێكخستنی ئه‌و ڕێوشوێنانه دیاری ده‌كرێت.
مافه‌كانی كرێكاران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییدا
پرسی مافه‌كانی كرێكارن و ئازادی كاری سه‌ندیكایی له عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی به چه‌ندین ڕێسا و یاسا ڕێكخراون، له ده‌ستپێكی هه‌موو یاساكان له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بابه‌ته‌كه به زیاتر له به‌ندێك باسی لێوه كراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌ندی 22دا هاتووه: "یه‌كه‌م: كاركردن مافی هه‌موو عێراقییه‌كانه به‌جۆرێك كه ژیانێكی ئاسووده‌یان بۆ مسۆگه‌ر بكات. دووه‌م: یاسا په‌یوه‌ندی نێوان كرێكار و خاوه‌نكار ڕێكده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و به ڕه‌چاوكردنی ڕێساكانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. سێیه‌م: ده‌وڵه‌ت مافی پێكهێنانی ڕێكخراو و یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان و بوون به ئه‌ندام تێیاندا ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش به یاسا ڕێكده‌خرێت".
هه‌روه‌ها له به‌ندی 24ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق هاتووه: "ده‌وڵه‌ت ئازادی گواستنه‌وه بۆ كرێكار و شمه‌ك و سه‌رمایه‌داران ده‌سته‌به‌رده‌كات له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكاندا، ئه‌مه‌ش به‌یاسا ڕێكده‌خرێت".
به‌ڵام له به‌ندی 30 و له خاڵی دووه‌می ده‌ستووری عێراق هاتووه: "ده‌وڵه‌ت چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ عێراقییه‌كان دابین ده‌كات له‌كاتی پیربوون و نه‌خۆشی و بێتوانایی كاركردن و ئاواره‌بوون و ههتیوكهوتن و بێكاریدا، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی(التأمین الاجتماعی)یان بۆ دابین ده‌كات و كارده‌كات بۆ پاراستنیان له نه‌خوێنده‌واری و ترس و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون و پرۆگرامی تایبه‌تیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و سهرپەرشتیكردنیان، ئه‌مانه‌ش به پێی یاسا ڕێكده‌خرێن".
سه‌باره‌ت به ئازادی كاری سهندیكاییش، ده‌بینین كه ده‌ستووری عێراق له به‌شی تایبه‌ت به ئازادییه‌كاندا، به دیاریكراوی له بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌ندی 39دا هاتووه: "ئازادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و حزبی سیاسی، یان چوونهپاڵیان، گه‌ره‌نتی كراوه و ئه‌مه‌ش به‌یاسا ڕێك ده‌خرێت".
له ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیشدا به‌تایبه‌تی له‌به‌شی دووه‌می تایبه‌ت به مافه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كاندا و له‌ماده‌ی 24 خاڵی سێیه‌مدا هاتووه: "هه‌موو كه‌س مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی دایكایه‌تی و نه‌خۆشی و بێكاری و پێكان و په‌ككه‌وتوویی و له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌ی گوزه‌ران، كه به‌هۆیه‌كی به‌ده‌ر له‌ویستی خۆیه‌وه بێ، و له حاڵه‌تی پیری و لانهوازهییدا".
له‌خاڵی چواره‌می هه‌مان ماده‌دا هاتووه: "كه‌س ناچار ناكرێت كارێك یان فه‌رمانێك به‌بێ خواستی خۆی ئه‌نجامبدات". له خاڵی پێنجه‌می هه‌مان ماده‌دا ڕوونتر له‌باره‌ی مافی كرێكارانه‌وه ده‌دوێت و تیایدا هاتووه: "كرێكار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ كاری یه‌كسان هه‌قده‌ستی یه‌كسان وه‌ربگرێ و به یاساش په‌یوه‌ندی نێوان كرێكار و خاوه‌نكار له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئابووری ڕێكده‌خرێ، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی ڕێساكانی دادپه‌روه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی".
له مادەی 19ی تایبه‌ت به كه‌رامه‌ت و ژیان و ئازادی به‌تایبه‌ت له خاڵی حه‌ڤده‌هه‌می مادهكەدا هاتووه: 1- هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی كۆبوونه‌وه و پێكهێنانی كۆمه‌ڵه و ڕابیته و یه‌كێتییه‌كانی هه‌یه...... وه هه‌موو كه‌سێكیش به‌پێی یاسا مافی خۆپیشاندان و مانگرتنی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌یه.
2- ئه‌و كۆمه‌ڵانه قه‌ده‌غه ده‌كرێن كه ئامانجیان، یان كرده‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره و یاساكان ناكۆك بن یان هەڵوێستێك وه‌رگرن كه دژی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق بێت".
هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕێكخستنی یاساییانه‌ی كاره‌وه، له عێراقدا له‌حاڵی ئێستادا یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به‌كاركردن هه‌یه ئه‌ویش یاسای كاری عێراقی ژماره 37ی ساڵی 2015یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌قه‌كانی یاساكه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به كاركردن و مافی چین و توێژه جیاجیاكانی كرێكاران وه‌ك: مافه‌كانی كرێكارانی بیانی، كرێكارانی ئافره‌ت و منداڵ، هه‌روه‌ها دان ده‌نێت به مافی فرهسهندیكایی له ده‌قی یاساكه‌دا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاتێك باس له نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و یاسایه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو نه‌خراوه‌ته باری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا ئێستاش له‌ئه‌رزی واقع كار به یاسای كاری ژماره 71ی ساڵی 1987 ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌ڕووی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران تا ئێستا كار به‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقی ژماره 39ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو ده‌كرێت، كه ده‌قه‌كانی ئه‌م یاسایه گونجاو نییه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بینین كه تائێستا هه‌ر كار به یاسا كۆنه‌كه‌ی كرێكاران "یاسای كاری عێراقی ژماره 71ی ساڵی 1987" ده‌كرێت، و بۆیه ده‌بینین پێویستییه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كه یاسایه‌كی كاری هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌بیت.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی كوردستان به یاسای ژماره 4ی ساڵی 2012 كۆمه‌ڵێك هه‌مواری بۆ یاسای خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد، و به‌جۆرێك له جۆره‌كان ڕه‌چاوی به‌ند و ده‌قه‌كانی ڕێكکهوتنامهكانی ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رچاوگرتووه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێنمایی تایبه‌ت به خانه‌نشینی و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌كراوه، و یاساكه له‌حاڵی حازردا له ئه‌رزی واقع جێبه‌جێ نابێت و كرێكاران تا ئێستاش ناتوانن به پێی یاسا نوێیه‌كه خۆیان بیمه بكه‌ن و خانه‌نشین بن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕێنمایی تایبه‌ت به كرێكاری بیانی هه‌یه كه ڕێنمایی ژماره (2)ی تایبه‌ت به كاركردنی كرێكارانی بیانییه له هه‌رێمی كوردستان . به‌ته‌ماشاكردنی وردی ئه‌م ڕێنمایییه، ده‌بینین كه مافی كرێكاری بیانی گه‌ره‌نتی كراوه، به‌ڵام له ئه‌رزی واقع تا ئێستاش چه‌ندان خروقاتی یاسایی بۆ سه‌ر كرێكاری بیانی بوونی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مه‌رجێك بۆ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبه‌ت، له ڕێگه‌ی وه‌زره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێنمایی ژماره 3ی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی كۆمپانیاكانی به‌كارخستنی كرێكارانی خۆماڵی له ساڵی 2013 ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كه له ئه‌رزی واقع ئه‌م ڕێنمایییه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نابێت و كۆمپانیاكان كه‌م تا زۆر خۆیان له‌و مه‌رج و به‌ربه‌ستانه ده‌دزنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، بۆ سستكردنی كاری سه‌ندیكاكانی كرێكاران و لێك ترازانی چینه جیاجیاكانی كرێكاران حكوومه‌تی عێراق له‌ساڵی 1987 و به‌بڕیاری 150 ناونیشانی هه‌موو كرێكارانی كه‌رتی حكوومی گۆڕی بۆ فه‌رمانبه‌ر .
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی حوكمدا بڕیاری ژماره 16 له 27ی كانوونی دووه‌می 2004 ده‌رچوو كه به‌پێی ئه‌و بڕیاره داننرا به یه‌كێتیی گشتی سهندیكاكانیی كرێكارانی عێراق وه‌ك تاكه نوێنه‌ری كرێكاران كه ئه‌و سه‌ندیكایه‌ش به‌ره‌ییه و له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان دامه‌زراوه.
ڕاسپاردە و پێشنیاز:
بەرگری کردن لە مافەکانی کرێکاران و ئازادی کاری سەندیکایی پێوستی بە هەوڵی هەمە لایەنە و فراوانی هەموو لایەنەکانی پەیوەست بەم پرسەوە هەیە، ئەم هەوڵە پێویستی بەکارکردن لەسەر ئاستی جیاواز هەیە. بۆ بەرەو پێشبردنی پرسی کرێکاران بە گشتی لەسەر بنەمای ئەو ئەنجامانەی لەم توێژینەوەیەدا دەستمان کەوتووە ئەم ڕاسپاردە و پێشنیازانە دەخەینە ڕوو:
١-پەلەکردن لە هەموارکردنەوەی هەردوو یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە عێراق و یاسای کار لە هەرێمی کوردستان بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها ئەو ڕێنماییانەی کە پێویستن بۆ جێبەجێکردنی یاسای کار لە عێراق و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتەوە دەربکرێن بە مەرجێک بگونجێن لەگەڵ ڕۆحی یاساکان.
٢- هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیاری میدیایی و مەیدانی ئەنجام بدرێت بۆ ئاشناکردنی کرێکاران بە یاساکان.
٣- ڕۆڵی سەندیکاکان چالاک بکرێت، نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی مافەکانی کرێکاران بکات. پەیوەندی نێوان سەندیکاکان و کرێکاران فراوان بکرێت و ئاستی متمانەی کرێکاران بە سەندیکاکان بەرز بکرێتەوە. سەردان و پەیوەندی نێوان نوێنەرانی سەندیکاکان و کرێکاران بەشێوەی مەیدانی زیاتر بکرێت.
٤- حکوومەت کاری لیژنەکان چالاک تر بکات، ژمارەی لیژنەکانی پشکنین لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاد بکرێن، پێداویستییەکانیان لە ڕووی لۆجستییەوە بۆ دابین بکات، کار بکات بە زووترین کات ئەو ڕێنماییانە دەربکات کە یاساکان پێویستیان پێیەتی. نووسراو دۆکیومێنی پێویست بدات بە خاوەنکار تا کاری لەسەر بکات. حکوومەت فۆرمێکی یەکگرتوو و جێگیر بۆ گرێبەستی کار بەپێی پێوەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دابنێت و خاوەنکارەکان ناچار بکات بەو فۆرمە گرێبەستی کار بۆ کرێکاران بکەن.
٥- دادگاکانی کار ئەکتیڤ بکرێن، لەو شارانەی کە دادگای کاری بۆ دروست نەکراوە پەلە بکرێت لە دروستکردنی. هەروەها ڕۆتیناتی ئیداری تۆمارکردنی سکاڵا و دانیشتنەکانی دادگا کەم بکرێنەوە.
٦- ده‌ركردنی یاسایه‌كی هاوچه‌رخ بۆ كاریی سه‌ندیكایی كه دان به‌سه‌ربه‌خۆیی و فره‌یی سه‌ندیكاكان دابنێت به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. پانتایی ئازادی کاری سەندیکاکانی کرێکاران فراوان بکرێت بەهۆی نەهێشتنی دەستێوەردانی حزبی و نەهێشتنی ڕێگرییەکانی فرە سەندیکایی و دامەزراندنی ڕێکخراو و کۆمەڵەی کرێکاریی.
٧- هاندانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە گرنکی زیاتر بدەن بە چالاککردنی ڕۆڵی چینی کرێکاران لە ڕێگای پرۆژەکانیانەوە.
٨- بۆ دەرخستنی زیاتری واقعی ڕەوشی مافی کرێکاران و ئازادی سەندیکایی هەر تەوەرەیەک لەم توێژینەوەیە بکرێتە توێژینەوەیەکی سەربەخۆ.
٩- گرنگی بە چالاککردنی ڕۆڵی ئافرەتان بدرێت لە ئەندامێتی و بەڕێوەبردنی سەندیکاکان.
١٠- پرسی کرێکاران لە میدیا گرنگی پێبدرێت و کێشە و گرفتەکانی کرێکاران لە میدیاکانەوە باس بکرێت.
١١- هەوڵی لابردنی ئەو ڕێگریانە بدرێت کە لە چاودێکردنی ڕەوشی مافەکانی کرێکاران لە شوێنی کارکردن هەیە، لە ڕێگای دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو کە هاوکاری لیژنەکانی پشکنین و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بکات بتوانن بەدواداچوونی پێویست بۆ ڕەوشی مافی کرێکاران بکەن.
١٢- فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و كوردستان بۆ په‌سندكردن و پابه‌ندبوون به‌و ڕێككه‌وتننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به مافی كرێكاران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی.
١٣- په‌له‌كردن له باشكردن و كۆتاییهێنان به‌ڕه‌وشی نامرۆڤانه و كۆتایهێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكارانی بیانی و ئه‌و زوڵمانه‌ی كه ده‌رهه‌قیان ده‌كرێت.
١٤- گرنگیدان به ژیانی دیموكراتی له ناوخۆی سه‌ندیكاكانی كرێكاران و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندن بۆ كه‌سانی گه‌نج و خوێنی تازه له سه‌ندیكاكاندا.
١٥- په‌ره‌پێدان به توانای ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكان و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنانی زیاتر بۆیان و دانانی ڕێبه‌ری ڕاهێنانی تۆكمه بۆیان.
١٦- دانانی ڕوانگه‌ی چاودێریكردنی پێشێلكارییه‌كان له‌ناو سه‌ندیكاكان و تۆماركردنی داتاكان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و زانستی بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ كاری داكۆكیكردن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
١٧- هەوڵی گەڕاندنەوەی ناسنامەی کرێکار بۆ کەرتی گشتی بدرێت.
١٨- خۆئاماده‌كردن بۆ پێشه‌كه‌شكردنی ڕاپۆرتی ڕه‌وشی مافه‌كانی كرێكاران و ئازادی كاری سه‌ندیكایی له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتی خوولی گشتگیر UPR.
١٩- هەوڵی دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارکردن بدرێت، لیژنە تایبەتەکان بەم بوارە چاودێری زیاتری شوێنی کارەکان بکەن و ڕێنمایی پێویست بە کرێکارەکان بدەن بۆ پارێژگاری لەخۆیان لە کاتی کارکردن.