نەجمەدین فارس/خواستی نهتهوایهتی و ویستی ئۆلیگارشی
بهشی چوارهم / ههشت بهش
بهشی چوارهم
شۆڕشی كرێكاری و پرسی نەتەوایەتی
چارەسەری پرسی نەتەوایەتی , ئەم وەرەمەی سەرمایەداری لەبەردەم خەباتی كرێكاران لە پێناوی ڕزگاری یەكجاری دایناوە , تەنها بە شۆڕشی كرێكاری نەشتەرگەری دەكرێت , بەهۆی دیكتاتۆریەتی پرۆلیتاریاوە , سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمی زانستی لێوە بەرهەم دێت و , جیاوازی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی چینایەتی بنج بڕ دەكات , ڕێگا ڕاستەكە دامەزراندنی سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمە, هەروەكو ماركس و ئەنگلس دەڵێن "دەوڵەت هەر لە ئەزەلەوە نەبووە".(23)
دەوڵەت بەرهەمی دروستبوونی جیاوازی چینایەتی بوو , لە كۆمەڵگای سەرەتاییدا دهوڵهت بونی نهبووه ،دواتر و لهدروستبوونی چینهکاندا , دەوڵەت بۆ پارێزگاری بەرژەوەندی كۆمەڵێك لە بەرامبەر هەموو كۆمەڵگادا پێكهاتووە و پێك دێت .
جیاوازی ئابووری سەرچاوەیەكی گەورە و پڕ لە كێشە و مەرارەتی ناو كۆمەڵگایە , ئەمەش وای كردووە لهڕێگهی دهستبهسهراگرتنی ئابووری و هێزهشهڕکهرهکان و سیاسهتهوه , كۆمەلێك كۆمەڵێكی تر بچەوسێنێتەوە , جیاوازییەكی گەورە لە نێوان خۆیان و ئەواندا دروست بكەن . هەروەها بههۆی سیاسهت و ئابووری و بەكارهێنانیان بە ناوی هێزی نەتەوەیی و بیری ئەندامانی خۆوڵاتی , جیاوازییەك لە نێوان جوگرافیا سیاسیەكانی سەر ڕووی زەوی دروست دەكەن , پەرە بە قڵیشتی نێوان ڕەنگە جیاوازەكانی ئەیەن , بەرژەوەندی ئابووری جیاواز و جوگرافیای ئابوریی بە ناو نەتەوەیی و پارێزگاری كردنیان لە ڕێگەی دڕۆ و دەلەسەی بێبنەما و بێسەر و مل , هەوڵی نانەوەی دووبەرەكی و ململانێ نەتەوەكان ئهیهن بۆ بەرژەوەندی خۆیان , و لە ڕێگەی بەناو پارێزگاری جوگرافیایەك كە كۆمەڵێك خەڵك بە زمانی جیاواز یا جلوبەرگ و ئەدەب و كەلتوری جیاواز بەرامبەر جوگرافیایەكی تر, بەو جۆرە دیدگایە کۆمهڵگاو خهڵکهکهیحقنە دەكەن , ئەمەش هەر هەمووی دیسانەوە لە پێناوی کهڵهکهی سهرمایه و ئابوریدایە , زۆرترین جار سەرمایەداری , بۆ هێشتنەوەی كێشە و ململانێیەك , جیاوازی ئابووری لە نێوانیاندا دروستدهکات لە ڕێگەی وەبەرهێنانكردن و كرێی كاری جیاواز و پێدانی پاداشت و سزا , دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری ، دژایەتی بە ناوی نەتەوایەتی و نیشتمانیەوە لە نێوان كرێكاراندا دروست دەكات , و بە بەرگی پارێزگاریكردن لە كرێكارانی نەتەوەكەی , خۆی ئەكاتە دەم ڕاست و دڵسۆزو پارێزهری .
ههربۆیه چارەسەرییەكە , لە سەرچاوەی ئابوورییەوە دەست پێ دەكات چونكە دەست ڕاگەشتن بە مافی ئابووری یەكسان و ئازادی پێكەوە ژیان , خاڵێكی گەورەی وەرچەرخێنەری چارەسەری كێشە و ململانێی نەتەوایەتی یە . هەروەها مافی یەكسانی نەتەوەكان , ئەتوانێت بە ڕۆشنبیرییەكی زۆر پێشكەوتوو , دوور لە ڕۆشنبیری نەتەوایەتی , لە نێوانیاندا پرۆسیس بكات , ئەمەش هۆكارێكە , بۆ ئەوەی جێگە و ڕێگەی یەكسانیان هەبێت , دهوریان لە دەستنیشان كردنی بەهای ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسیانههبێت , لەمەیدانی خەبات دژی نایەكسانیەكانی بۆرژوازی و سەرمایەداران و ئەوقەید و بەندانەی بەناوی ناسیونالیزمهوه , بیر و گیانی شۆڤێنیانە لە نێوان كرێكاراندا دروست دەكات , سەرەتای دروست بوونی , چینی سەرمایەدار و كرێكار , سەرەتای دروست بوونی دەوڵەت نەتەوەیە , لەگەڵیدا بیری نەتەوایەتیش دروست دهبێت , ئەمەش سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە , دەوڵەت نەتەوە لە ساڵی (1648ز) , كە پەیماننامەی ویستفالیای لێوە دروست بوو , دەست پێ دەكات , ئەویش دوای ئەوەی كۆتای هێنا بە زنجیرەیەك لە جەنگ كە (30) ساڵ درێژەی كێشا , بەهۆی ململانێی نێوان نەمسای كاسۆلیك و وولایەتەكانی ئەڵمانیای پرۆتستانتەوە بە دیاری كراوی ,و ئەوروپا بە شێوەیەكی گشتی , ئەمەش كۆمەڵێك كێشەی چارەسەر كرد , كە لە بەردەمگۆڕانی ئەوروپادا بوو , وەكو لایەنی ئایینی , سیاسی , كێشەی كەمایەتیەكان , ئاڵوو گۆڕ و پەیوەندی دبلوماسی ...........(24)
لەگەڵ ئەوەی لەو سەردەمەدا لهسهر پاشهڕۆو بۆگهناوی فیودالیزم ، دەوڵەتی نەتەوە دروست ئەبێت , هیچ شتێكی ئەوتۆ لە ژیانی زەحمەتكێش و هەژاران ناگۆڕێت , لەگەڵ ئەوەی لە سیستەمی پێشوودا , چەوسانەوە هەبوو , برسێتی و هەژاری , سیما ی دەرەبەگایەتی بوو بەڵام لهنێوان جووتیاراندا كێشەی نەتەوایەتی برەوی نەبوو , سیما و خەسڵەتی سەرمایەداری بە نەتەوەیی كردنی كێشەكان بوو لەپاڵ كێشە ئابوورییەكاندا , هەر بۆیە سیستەمی سەرمایەداری ناتوانێت , لە ململانێ ناوخۆیی و نێو دەوڵەتیەكان وله جهنجاڵی بازاڕی جیهاندا , کێشهی نهتهوایهتی و پرسی ئازادی و یهکسانی و دادپهروهری ، هەموو ئەو ئەركانەی پرسه مرۆفایهتیهکان که ههن چارەسەریان بكات , چونكە ئهوانه ههموویان بەشێكن لە پێویستی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا , بهڵکو بە هۆكاری جیاواز و لە ژێر ناونیشانی جیاوازدا , توندڕەوی نەنەوایەتی لە نێوان كرێكاراندا دروست دەكات , و ئەیكاتە بەشێك لە ژیان و هەوڵ و تێكۆشانیان , لەبەر ئەوە چارەسەركردن لە لای دەوڵەتی سەرمایەداری , دیاریكراو و سنووردارە و هیچی بۆ خەڵك لێ سەوز نابێت .
ئەگەر سەیری ووتە و ڕستەكانی چەپ و ڕاست و ئیسلامیهکان بكەیت , دوو فاقی و جیاوازی تێڕوانین لەسەر پرسی نەتەوایەتی و چارەسەرییەكان ئەبنیێت , هەموویان خۆیان بە دەمڕاست و كوێخای چارەسەری پرسی نەتەوایەتی دەزانن , بەڵام بۆ بازرگانی كردن بەكاری دەهێنن و پرسەكە لە چوارچێوەیەكی تەسكی بیر و بۆچۆنەكانیان دەهێڵنەوە و جەماوەری خەڵكی تووشی دوو دڵی و دڵەڕاوكێ دەكەن , چونكە ((ئەوەی سەردەمی یەكەم جیا دەكاتەوە , بە ئاگا هاتنەوەی بزووتنەوە نەتەوایەتیەكان , كە چینی جووتیاران زۆرترین ژمارەی دانیشتوان پێك دێنێت , ئەگرێتە خۆی , كە چینێكە زۆر زەحمەتە هاندانی بۆ بزووتنەوەكە , لە نێوان چینەكانی تری دانیشتواندا , لە پێناوی تێكۆشان بۆ ئازادی سیاسی بە شێوەیەكی گشتی , مافی نەتەوایەتی بە شێوەیەكی تایبەت , بەڵام ئەوەی سەردەمی دووەم جیا دەكاتەوە , نەبوونی بزووتنەوەكانی بۆرجوازی دیموكراتی و جەماوەرییەكانە , سەرمایەداری پێشكەوتوو , هەوڵی نزیككردنەوە و تێكەڵ بوونی زیاتر و زیاتری نەتەوەكان ئەدات , دوای ئەوەی ئەو نەتەوانە سەرجەمیانی بەرەو بزوتنەوەی (جموجۆڵی) ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆشتن , بۆ بارودۆخی ململانێیەك لە نێوان سەرمایەداری ههیه كە تێكەڵ بوون لەسەر ئاستی جیهانی , وە لە نێوان بزووتنەوەی كرێكاری جیهانی , كە پلەیەكی گرنگ و لە پێشینەی هەیە , بێگومان , هیچ دیوارێك نیە بۆ جیاكردنەوەی ئەو دوو سەردەمە , بەڵكو بە چەند زنجیرەیەك گۆرانكاریی زۆر پێكەوە بەستراون , چەند هۆكارێكی تر هەن كە دەوڵەتەكان لێك جیادەكاتەوە: وەكو گەشەی خێرای نیشتمانی , وە پێكهاتەی نەتەوەی دانیشتوان , وە دابەشبوونی دانیشتوانەكەی , هتد ...... لەبەر ئەوە هەرگیز ناتوانرێت دەست بكرێت بە دانانی بەرنامەیەكی نەتەوەیی بۆ ماركسیەكان , لەهەر وولاتێك لە ووڵاتەكاندا , بەبێ ڕەچاوكردنی هەموو ئەو هەلومەرجە گشتی و مێژوویی و هەموو ئەو بارودۆخە بەرجەستانەی كە لەو دەوڵەتەدا هەیە))(25)
كاتێك كێشەی نەتەوایەتی نەبێت , باسكردن لێی زۆر بێمانایە , ئەگەر كێشەكەش هەبێت , ئەوا پێویستی بە چارەسەركردن هەیە , مێژووی پێكەوە ژیانی نەتەوەكان و چۆنێتی هەڵسوكەوت و بەرخوردیان لەگەڵ یەكتری , دەستنیشانی جیابوونەوەی نەتەوەكان , تا ئاستی دروستكردنی دەوڵەتیش دەكات , یا جیانهبوونەوە . لە پێش هەمووانەوە , كۆمۆنیستە زانستییەكان , بە پێی ئەو هەلومەرجە مێژوویییە و پەیوەندییەكان بڕیارێكی دروست دەدەن , لەبەر ئەوەی هەر كاتێك ئەو ناوچەیەی جێگەی هەڵسووڕان و پراكتیكی حیزبێكی كۆمۆنیست بێت , پرسی نەتەوایەتی پرسێكی مێژوویی و ڕێگر بێت لەبەردەم بزووتنەوەی چینایەتی چینی كرێكار ,ئهگهر ئامانج و ستراتیژی بزووتنەوەكەی خستبووە ژێر پرسیارەوە , دەبێت ڕێگە چارەی بۆ بدۆزرێتەوە و چارەسەری بنج بڕی بۆ بكرێت, تا هەنگاوێكی زیاتر و پڕ لە سوود بێت بۆ بزووتنەوەشۆڕشی كرێكاران .
شۆرشی كرێكاری وەڵامی یەكەم و كۆتاییە . بە چارەسەری پرسی نەتەوایەتی , لە هەر ووڵاتێكدا بێت . بەڵام لە ڕابردوودا , لە لای بەشێك لە بزووتنەوەی چەپ ,بۆ پرسی نهتهوایهتی بڕوای ناڕاستی , نا زانستیان ئەوەبوو , كە نابێت نەتەوەكان جیاببنهوه له چوارچێوهی حکومهتی کرێکاریدا . ههروهها لهلای پارته ڕاست و ئیسلامیهکان بە شێوەیەكی بێ بەهایانەو , شەرمنانە , تا ئاستی باس نەكردن بوو, یان بۆ راكێشانی سۆز و هەستی كۆمەڵگای كوردی لێرە و لەوێ قسەیەكی كورت و بێ ناوەڕۆكیان لەسەر دەكرد , چونكە (("لە سیستەمی سەرمایەداریدا , كارێكی چاوەڕوان نەكراوه , لابردنی چەوسانەوەی نەتەوایەتی (چەوسانەوەی سیاسی بە گشتی) لەسەر نەتەوەكان , لەبەر ئەوە پێویستی بە لەناوبردنی چینەكان , و دامەزراندنی سوسیالیزمە"))(26)
هەڵوێستی دژ بە سەربەخۆیی كوردستان و جیابوونەوە , و ڕاگەیاندنی لە لایەن چەپی كوردستانەوە له ڕابردوو ئێستاشدا , سەربەخۆیی كوردستانی عێراق لە لایان دووەمین ڕێگای هەڵبژاردنیان نییە , ئەوە نەبێت حیزبەكانی تریش هەڵویستیان لە ڕابردوو ئێستاشدا زۆر جیاواز بێت , هەرچەندە بەسەر زارەكی بەیانی بكەن .
نە بڕوایان بە حكمی زاتی و نە بە فیدراڵی و نە بە جیابوونەوەش هەیە , پرسی نەتەوایەتی گرێی خستوۆهو دهخاته بەردەم چوونە پێشەوەی ئامانج و ستراتیژی كۆمۆنیستە زانستیەكان , هەروەها چەپیش هەوڵیان لە پێناوی چوونە پێشەوەی بەرژەوەندی ووردە بۆرژوازی و بەكارهێنانی پرسی نەتەوایەتی یە ,لەو پێناوەدا چونكە دەڵێن (("سەربەخۆیی كوردستانی عێراق دووەمین ڕێگاش نی یە كە هەڵبژێرین"))(27) , كاڵفامیان , یان نەتەوە پەرستیان ئەم جۆرە هەڵوێستانەیان , بەرامبەر بە پرسێكی لەو جۆرە بۆ دروستكردوون , لەبەر ئەوەی كێشەی كورد لە هەر چوار ووڵاتانی عێراق , ئێران , توركیا و سوریا , مێژوویەكی دوور و درێژی لە بێ مافی سیاسی و ئابووری و تا كەلتوریش هەبووە , باشوری كوردستان كەوتەبەر شاڵاوی ئەنفال و كیمیا باران و , وێران كردنی گوند و سەرچاوە ئابوورییەكانی , ژیانی هاووڵاتیەكانی لەسەر زەوییەكەی وەكو ژیانی بەندییەك بووە لە گرتووخانەیەكدا , لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و , باكوریش شتێكی ئەوتۆ نەبووە , كە پێناسی ناسنامەكانیان بێت , لەو ووڵاتانەدا هاووڵاتی كورد بە پلە دوو هەژمار دەكراو و دەكرێت , هەموو ئەو هەڵوێستی دەوڵەتانەی كە كوردی تێدا ئەژێت , وای كردووە ئەو نەتەوەیە دامەزراندن و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بە كەم و كۆتا چارە دەیبینێت , بەڵام "(لەبەر ئەوەی بۆرژوازی نەتەوەی چەوساوە , دروشمی ڕزگاری نیشتمانی , بە بەردەوامی دەگۆڕێت بە دروشمی فێڵا كردن لە كرێكاران , لە كێڵگەی سیاسەتی ناوخۆدا , ئەم دروشمانە ئەقۆزێتەوە , بۆ بەستنی ڕێكەوتننامە كۆنەپەرستانەكانیان: لەگەڵ بۆرژوازی نەتەوەی كە لە دەسەڵاتدایە , وە لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا , هەوڵئەدات بۆ بەستن و جێبەجێ كردنی سەفەقات لەگەڵ دەوڵەتێك لە دەوڵەتە ئیمپریالیستیە ڕكابەرییەكانیان , تا ئامانجەكانی لە تاڵان و بڕۆدا بە دەست بهێنێت.)"(28)لەگەڵ ئەوەی ئەمە سیاسەتی بۆرژوازی نەتەوەو مەزهەب چیەكانی عەرەبیە لە عێراقدا, هەروەها لە ووڵاتەكانی وەك و ئێران وتوركیا و سوریاش هەر هەمان شتیان ئەنجام داوە , بەڵام ئەو سیاسەتانە بەشێك نین لە ئامانج و خواستی سیاسی و ئابووری كرێكارانی نەتەوەی ووڵاتەكانیان , هەموو ئەوانە فرت و فێڵی بۆرژوازی نەتەوە و ئاین و مەزهەبچیەكانە لە كرێكارانی نەتەوەكانی خۆیان , پەنا بە خاتری زیاتر كردن و گەشەی كەڵەكەبوونی سەرمایەكانیانە و بردنە پێشەوەی ئامانجی سیاسی و ئابوورییانە , لەسەر شان و ئێسك و پروسكی كرێكارانی نەتەوەكانیان و كۆیلەكردنیان بە سیاسەت و ئامانجە نزیك و دوورەكانیان , چونكە "(هەر گەلێك , گەلێكی تر كۆیلە بكات بە دەستی خۆی كۆت وبەندی خۆی دروست دەكات)"(29).
هەموو ئەو كردارانەیان زیاتر لە پێناوی ململانێی و كێبركێی سەرمایەكانیانە لەگەڵ بۆرژوازی نەتەوەی ژێر دەست و , ئەمەش لەسەر شان و بەرژەوەندییەكانی كرێكارانی ناوخۆی ووڵاتدا ئهنجام ئهدرێت , بەڵام لە هەموو كاتێكدا بۆرژوازی و سەرمایەدارانی نەتەوەی سەردەست و ژێر دەستە , لە دژی كرێكارانی هەردوو نەتەوەكە , تا ڕێگای هاوخەباتی چینی كرێكاری نەتەوەكان و , بزووتنەوەچینایەتیەكەیان ڕووبەڕووی شكست ولەناوچوون بكات , هەروەكو لە ڕابردو و ئێساشدا ئەو شكستەیان دیار و ڕوونە , بۆ ئەم هەلومەرجەش دەبێت كۆمۆنیستە زانستیەكان چ هەڵوێستێك لە بەرامبەر ئەو ناتەبایی و دژیەكییەی كرێكاران , لەبەردەم كار و كرداریان دابنێن؟! بە پێی هەموو ئەو هەلومەرجە ئابووری , سیاسی , كۆمەڵایەتی و مێژووییانەی كە نەتەوەی كورد هەیەتی لە ناوچەكەدا , جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی بە كارێكی زۆر شیاو و باشتری دەزانم لەوەی كە ببێتە هۆكاری زیاتر قڵشتی جیاوازی و دژایەتی لە نێوان نەتەوەكاندا , لەبەر ئەوەی "(داننان بە مافی جیابوونەوە مەترسی (پارچەبوونی دەوڵەت) كەم دەكاتەوە)"(30) كاتێك كێشەی نەتەوایەتی بەر بینی چینی كرێكار نەگرێت , بە خەباتی چینایەتی و داخوازییە ڕۆژانەییەكان و خواستی مێژوییەوە خەریك دەكەن , كەواتە دەبێت جیابوونەوە بە خاتری یەكگرتنەوەی خەبات و بزووتنەوەی كرێكاران بێت . هەروەها دەبێت جەخت لەسەر ئەو ڕێگایە بكەن و هەڵوێستی دوولایەنە و بێئامانجیان نەبێت , و ڕاستەوخۆ ڕێگا چارەكانی , لە تێڕوانینی و لێكدانەوەكانی كۆمۆنیستە زانستییەكان هەبێت .
بە پێی لێكدانەوەكانی ڕابردووی چەپ , سەربەخۆیی كوردستانی عێراق ڕێگای دووەمیش نییە , ئەو تێڕوانینانەیان , كار و فرمانەكان و نووسنەكانیان ,و هەوڵەكانیان , لە پێناوی چوونە پێشەوەی ڕەووتی بزووتنەوەیەكی كرێكاری و كۆمۆنیستی , بەهای بۆچوونێكی نازانستییە , ئەو تێڕوانینەیان هەڵقوڵاوی دیدگا و بەرژەوەندی ووردە بۆرژوازییە , ئەم توێژەی كۆمەڵگا , بە پێی شوێن و ڕێگای لە سیستەمی سەرمایەداریدا , هەڵووێستیان بە قازانجی بەرژەوەندی خۆیان هەیە و خهڵکانی تر له پێناودا بهکاردههێنن.
تێڕوانینی ناڕاست, و نازانستی چەپ لە ڕابردوو , لە زۆرترین كاتدا, هاوجووت دەبوون لەگەڵ سەرمایەداران و بۆرژوازی لە دەسەڵاتدا, ئەیان ووت "(لە حاڵەتێكی لەمەش پێشڕەوتر لەم دەورانەی ئێستا بەوجود بێت كە پێش جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق چینی كرێكار توانییبێتی ئامادە بێت بۆ گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی و جەماوەری زەحمەتكێش بە دەوری خۆیدا كۆكردبێتەوە و حكومەتی كرێكاری لە عێراقدا جێگای جكومەتی بەعس و دەسەڵاتدارێتی بۆرژوازی بگرێتەوە لەهەریەك لەم دوو حاڵەتەدا ئێمە دژ بە جیابوونەوە و دیفاع لە مانەوەی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا دەكەین)"(31)
ئەم هەڵوێست و تێڕوانینانە , چی جیاوازە , لە بیروبۆچون و كرداری سیستەمی دواكەوتووی سەرمایەداری عێراق , سەرمایەداری لە عێراقدا لەبەر سیاسەتی چاوچنۆكی ئابووری و بازرگانی , بە بڕوبیانوی جیاوازەوە , بڕیار لەسەر جیابوونەوەی نەتەوەی كورد نادات , ئەمەش بەهۆی بەرژەوەندییانەوە , یەكسانی نەتەوەكان , دەخاتە چوارچێوەی بیری تەسكی شۆڤێنیزم و بە ئاگر و ئاسن و جینۆساید وەڵامی ئەداتەوە , لە ئێستاشدا وەكو ڕابردوو ڕێگای جیاوازی گرتووەتەبەر , تا بتوانێت بە پێ بەرژەوەندییەكانی , مانۆڕی سیاسی و ئابووری خۆی تاو بدات , ئەگەر حكومەتی كرێكاری , زامنی مافی یەكسانی نەتەوەكان نەبێت , بە جیابوونەوەش , ئەوا چ جیاوازییەكی لەگەڵ حكومەتی سەرمایەداران هەیە ؟!.
"(لە تێڕوانینی مێژوویی ئابوورییەوە , لە بەرنامەی ماركسیەكاندا , (ئازادی نەتەوەكان لە بڕیاری چارەنووسدا) ناكرێت جگە لە واتایەكی هەبێت , ئەویش ئازادی بڕیاری چارەنووسی سیاسی , واتا دەوڵەتێكی سەربەخۆ , و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی , بەڵام مەرجەكان لە ڕوانگەی ماركسییەوە , واتا لە ڕووانگەی چینایەتی پرۆلیتاریاوە , پشتیوانی كردن , لە داواكاری بۆرژوازی دیموكراتی كە ئەڵێت "دەوڵەتی نەتەوەیی" و لە دواتردا بڕیار لە ووتەكان ئەدەین , ئێستا باسەكەمان كورت ئەبێتەوە لەسەر پێناسەی ماناو ناوەڕۆكی "ئازادی بڕیاری چارەنووس")"(32) حكومەت و سیستەمی دیموكراسی بۆرژوازی , هیچ نییە جگە لە دەسەڵاتی چینێكی كەمی مشەخۆر بەسەر تەواوی دەسەڵات و ئامانجی زۆرینەی كۆمەڵگا , بێگومان ناوەكانی وەكو حكومەتی ریفاهی بۆرژوازی , لیبرالیزمی مۆدێرن , و كلاسیك , دیموكراسی و دیكتاتۆرەكان , هەموو حیزبەكانی تری كوردستان و كۆمۆنیزمی كرێكاری و كۆمۆنیزمی سۆڤیەتی جاران و ماوییەكان , ناتوانن وەڵام بە تەواوی داخوازی زۆرینەی خەڵك بدەنەوە , جیابوونەوە و دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیەتی , لە چوارچێوەی جوگرافیایەكی سیاسی دیاریكراو سەربەخۆدا , ئەو جۆرە دیدگا و تێڕوانینانەیان لە دنیادا , جیهانبینییەكانیان , بۆ چارەسەری پرسی نەتەوایەتی نەتەوەی كورد , بێژانەكانیان , خۆشباوەڕی و ناوەڕۆكی بۆچوون و كردارێكی دژە بە دیكتاتۆریەتی پڕۆلیتاریا و سۆسیالیزمە و هیچی تریان لێوە سەوز نابێت . دەوڵەت و دەسەڵاتەكانی سەرمایەداری , ناتوانێت مافی یەكسانی نەتەوەكان دابین بكات , نموونەش زۆرن , وەك جێبەجێ كردن و پێدانی مافی نەتەوەكانی , وەك چیچانی , و سۆدانیەكانی خوارو , و ..... لە لایەن ووڵاتەكانی كە لەگەڵیاندا ئەژییان , دەوڵەتی ڕوسیا و سۆدان , ئەگەر مافیشیان دابێت , ئەوا ئاوێزانی كۆمەڵێك كێشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییان كردوون , ئەمەش لەسەر دەستی ئەو ووڵاتانە بووبێت یان لە لایەن سەرمایەداران و بۆرژوازی نەتەوەكانی خۆیان بووبێت , كێشەی بۆسنی و سربیەكان , لەساڵانی پێش (1800ز)وە,كێشەیەكی مزمن و بێكۆتایی بوو, هەتا لە سەرەتای نەوەتەكانی سەدەی ڕابردووە , ئاخر جەنگی خوێناوی و بە پشتگیری سیاسەتی ڕووسیا لە سربەكانی ئەرسۆدۆكس و , هەروەها پاڵپشتی و هاندانی بۆسنییە موسڵمانەكان لە لایەن ئەمریكا و ڕۆژئاواوە , بەرداشی ئەم دوو هێزە خەڵكێكی زۆری لەلایەن ئەرسۆدۆكس و موسڵمانەكان هاڕی , ئەمانەش هەر هەمووییان , پەیوەندییان بە بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكانەوە هەبووە و كراونەتە قوربانی سیاسەتەكانی ئەوان . واته ئهگهر کێشهی نهتهوایهتی ههبوو ، ئهوا کاریگهری سیاسهتی دهرهکی ووڵاتانی تر ، لهسهر ناوخۆیان دهبێت . ههردوولای ناوخۆو هێزی دهرهکی ، له پێناوی بهرژهوهندی خۆیان ئاگری دژایهتی نهتهوایهتی به بڵێسه و خامۆش دهکهن .
"(بونی تێكۆشان لە پێناوی ئازادی نیشتمانی , دژی دەوڵەتێكی ئیمپریالی , لەوانەیە لەهەموومەرجێكی دیاریكراودا لەلایەن دەوڵەتێكی تری (گەورە) بۆ مەبەستە ئیمپریالیەكانی ئیستغلال بكرێت)"(33),هەروەكو لەو ووڵاتانەی كە ئاماژەمان پێكردن , كێشەی دەوڵەتی سووریا و دانیشتوانەكەی , و هێزە گەورە ئابوری و سەربازییەكانی دنیا, لە پێناوی بەرژەوەندییان و ململانێیان لەسەر باڵادەستی لە ناوچەكە و , ڕێڕەوی هەناردەی نەوت و غازی سروشتی , بۆ ئەوروپا و بەشێكی زۆری جیهان , بە گیانی سەدان هەزار كەس لە خەڵكی سوریا و ئاوارەبوونی چەند ملوێنێك لە دانیشتوانەكەی , تەسفیە حساب دەكەن لەگەڵ یەكتریدا . ئەوە خۆشباوەڕییە , كە پێت وا بێت , سەرمایەداری و بۆرژوازی چارەسەری پرسی نەتەوایەتی دەكەن , بەڵام ئەگەر لە هەر شوێنێك , هەوڵێكیان بۆ هێنانە دی بەشێك لە خواستی نەتەوایەتی دابێت , یان بیدەن , ئەوا ناكرێت ڕەتی بكەینەوە , ئەزانین , بۆرژوازی و سەرمایەداران كێشەكان بە تەواوەتی چارەسەر ناكەن , بەڵام بۆ درێژەدان بە تەمەنی دەسەلاتیان لێرە و لەوێ ووردە ڕیفۆرمێك دەكەن , ئەویش بە پێی هەلوومەرجی ئەو كات و توندی و شلی گرتنی كێشەكان لە لایەن دانیشتوانەکهیهوە , لەبەر ئەوە دەبێت كۆمۆنیستە زانستیەكان , بەرنامە و پرنسیپ و ستراتیژی ئامانج دووری هەبێت , ئەمەش دەبێت تایبەتمەندی ناوچەی كاركردنی خۆی لەبەرچاو بێت, هەنگاوێكی بە بزووتنەوەی ڕزگاری چینایەتی پێهەڵگرتبێت . لە ناوچەكەی ئێمەدا چهند نەتەوە و ئاین و ئاینزای لە یەكتر جیاواز هەیە , هەر هەمووییان كێشە و ئاریشەی سیاسی , و كۆمەڵایەتی , ئابووورییان لەگەڵ یەكتر هەیە, هەر پارت و بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی سیاسی , دەبێت ئامانج و تاكتیكی بە پێی هەلوومەرجی شوێنی كار و چالاكییەكانی دابڕێژێت . بەرنامەی دیمۆكراتیكی , لە فەلەكی خواستە دیموكراتیەكانی کرێکاران و كۆمەڵگادا بسوڕێتەوە , و بەرنامەی چارەسەری هەبێت , چونكە "( دەوڵەت جۆرێكی تایبەتە لە ڕێكخستنی هێز , ڕێكخستنی تووند و تیژانەی سەركوتكردنی چینێكە لە چینەكان , چی چینێك كە پێویست بێت پرۆلیتاریا سەركوت بكات ؟ بێگومان تەنها پێویستە چینە وەبەرهێنەكانی (چەوسێنەرەكان) سەركوت بكات , واتە بۆرژوازی , كرێگرتەكان پێویستیان بە دەوڵەت نییە , بێجگە لەو كاتەی كە سەركوتی بەرگرییەكانی وەبەرهێنەرانی (چەوسێنەرانی) پێدەكەن , وە ناتوانرێ سەركردایەتی ئەو سەركوتكارییە بكات ,جگە لەوەی تا كۆتایی بە تاكە چینی شۆرشگێر ناوزەند دەكرێت , ئەویش كە چینی پرۆلیتاریایە لە ژیانیدا جێبەجێ دەكات . وە تاكە چینە كە شایستەی یەكخستنی هەموو كرێگرتە و چەوساوەكانە بۆ تێكۆشان , لە پێناوی دژایەتی كردنی بۆرژوازییەت و ڕوخان و لە ناوبردنی بە تەواوەتی)"(34) چارەسەر تەواوەتی لە بەرنامە و دەستوریی پرۆلیتاریای شۆرشگێڕدایە . لەبەر ئەوەی لە سەردەمی سرمایەداریدا بێجگە لەو چینە ئیتر چینی شۆرشگێڕ نییە , هەروەكو چۆن لە مێژوودا, چینی شۆرشگێری لە كۆیلەداریدا , جووتیاران و خاوەن زەوییەكان بون , بۆ دەرەبەگایەتیش , بۆرژوازی و سەرمایەداران بوو بوونە چینی شۆرشگێر و سەردەمێكی كۆنیان گۆڕی بە نوێ , بۆ ئێستای سەرمایەداریش بێجگە لە پرۆلیتار هیچ چینێكی ترو توێژەكانی ئەو ئەرك و دەورە ناگێڕن , بە "(بێ شۆرشێكی توندو تیژ و بە زەبرو زەنگ ناتوانرێت , لە جێگای دەوڵەتی بۆرژوازی دەوڵەتی پرۆلیتاریا بخرێتە جێگای , بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی پرۆلیتاریا,و هەموو جۆر دەوڵەتێكی تر, هیچ ڕێگایەك نییە جگە لە (هەڵوەشانەوەی ))"(35) , ئەمەش هیچ فرت و فێڵێك ناهێلێتەوە , ئەو ئەركە بە ئەنجام دەگەیەنێت كە مێژوو پێداوە و , بووە بە زەرورەتێك و حەتمیەتێكی مێژووییە, چارەسەری پرسی نەتەوایەتی , یەكێك لە ئەرك و كارە تاكتیكیەكانی ئەو چینەیه , ئەگینا "( بەو شێوەیەی پرسی هەڵوێستی شۆرشی سۆسیالیستی پرۆلیتاریا, بەرامبەر بە دەوڵەت , تەنها گرنكیەكی ڕامیاری نییە , بەڵكو لەهەمان كاتدا یەكێكە لە بابەتە پێویستیەكانی ڕۆژگار, ئەوەیە كە پێویستە جەماوەر لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕوونكردنەوە و ئەوە دیاری بكات , ڕزگاربوون لە زۆرداری سەرمایەداری)"(36) , كاتێك كردەیەكی تاكتیكی لەبەر چاو دەگیرێت , لە پێناوی خزمەتی ستراتیژی چینایەتیە,واتە دەبێت لە ئێستا هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب و كەمە نەتەوایەتییەكانی تر, بیر لەوە بكەنەوە كە نەیهڵن بۆرژوازی و سەرمایەدارانی نەتەوەكانیان بەكارییان بهێنن و لە پێناو قازانج و بەرژەوەندی سیاسی و دەسەڵاتیان بیانكەن بە گژ یەكتریدا.
چارەسەری پرسی نەتەوایەتی بەشێكە لە وەڵامی سیستەمی سەرمایەداری كە هەموو كات ویستوویەتی , لە رێگەی دروستكردنی , دژایەتی نەتەوایەتی و بیری تووند و تیژییهوه چینی کرێکار ناكۆك و دژبەیەك بن لەناوخۆیاندا , واتە دەیانەوێت پرسی سەردەمی ئێستا و كێشەی كرێكار و پرۆلیتاریا لەگەڵ سەرمایەداری و سیستەمەكەیدا بگۆڕن , بە كێشە و ململانێی نەتەوایەتی , كاتێك مێژووی ململانێكان لە نێوان نەتەوەكاندا پێیان ووتین جیابوونەوە چارەسەرە , ئیتر دەبێت كورد و عەرەب بەوە ڕازی بن و هەوڵی ئەوە بدەن لە دواتردا , لە یەك هێزدا خۆیان كۆبكەنەوە و , دژ بە سیستەمی سەرمایەداری هەرچی هێز و توانایانە لە پێناو لەناوبردنیدا خەرج بكەن . ئەمەش لە رێگەی هاوكاری و هاوپشتی چینایەتی كرێكارانی نەتەوە جیاوازەكانەوە دەبێت , هێز و توانایان ئەداتێ بۆ لەناوبردنی جیاوازی نەتەوایەتی و چینایەتی و ڕەگەزی و ئایینی .
"(هەروەها دەوڵەت لە ئەزەلەوە نەبووە , كاتێك كۆمەڵگاكان دروستبوون , پێویستیان بە دەوڵەت نەبوو , هەروەها هیچ ئایدیایەكیان لەسەر دەوڵەت و دەسەڵاتی دەوڵەتی نەبوو , كاتێك بەزەرورەت كۆمەڵگا دابەش بوو , بۆ چینەكان , پەیوەندی بە پلەیەكی دیاریكراوی گەشەی ئابوورییەوە هەبوو , وە بە پێی ئەو دابەشبوونە دەوڵەت بووە پێویستیەكی گرنگ . ئێمە لە پلەو ژمارەی ئەو هەنگاوە خێراییانەی گەشەی بەرهەمهێنانەوە نزیكین كە ههروهها بەس نییە پێویستی بوونی ئەو چینانە , بەڵكو بوونەتە لەمپەرێكی ڕاستەوخۆی بەردەم بەرهەمهێنان , بە پێویستی و زەرورەت چینەكانی لەناو دەچن , هەر وەكو لە ڕابردوودا بە زەرورەت دروست بوون , وە لەگەڵ لەناوچوون و هەڵوەشاندنەوەی چینەكان دەوڵەتیش بە زەرورەت لەناو دەچێت , كۆمەڵ بەرهەمهێنانێكی نوێ ڕێكدەخات , بە ڕێكخستنێكی نوێ , لەسەر بناغەی ئازدی و یەكسانی و یەكێتیە بەرهەمهێنەكان , هەموو ئەداتی دەوڵەت هەروەكو هەبووە بە تەواوەتی دەنێرێت بۆ مۆزەخانە عادییەكان لە پاڵا جۆڵاكاری سەرەتایی و داسی برۆنزی)"(37).
سهرچاوهکان:
23- مارکس،انجلس، مختارات في اربعة اجزاء(الجزءالثالث)،اصل العائلة الملکیة الخاصة والدولة ، دارالتقدم ، موسکو ، ص412.
24- الدکتور محمدالسیدسلیم ،تطورالسیاسةالدولیة في القرنین التاسع عشروالعشرین ، دارالفجرالجدید للنشروالتوزیع ، جمهوریةمصرالعربیة، الطبعةالثانیة ، 2004م ،ص39.
25 – لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م ،ص75-76.
26- ههمان سهرچاوهی پێشوو ،{خلاصةالمناقشة حول حق الامم في تقریرمصیرها} ،ص197.
27- مهنصوری حیکمهت ، لهبهرگریکردنداله داخوازی سهربهخۆی کوردستان ، گۆفاری بۆپێشهوه ، ژماره 21 ، 27ی ئابی 1995 ،ل5 .
28- لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م ،ص176 .
29- مارکس،انجلس ، بصددالثورةالاشتراکیة ، مجموعة من المقالات {من مقال "بلاغ سري" کتب نحو 28أزار[مارس] 1870 } ، ترجمة الیاس شاهین، دارالتقدم ، طبع في الاتحادالسوفیتي ، 1983 ،ص153 .
30- لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م،ص107 .
31- ئاسۆکمال ، جێگای جیابوونهوهی کوردستان له خهباتی چینایهتی له عێراقدا ، ل10 .
32- - لینین ، مسائل السیاسةالقومیة والاممیة البرولیتاریة ، دارالتقدم ، موسکو ، 1969م،ص73-74 .
33- ههمان سهرچاوهی پێشوو ،ص176 .
34- لینین ، الدولة والثورة ، دارالتقدم ، موسکو ،طبع في الاتحاد السوفیتي ، ص30 .
35- ههمان سهرچاوهی پێشوو ، ص27 .
36- ههمان سهرچاوهی پێشوو ، ص5 .
37-مارکس،انجلس، مختارات فی اربعة اجزاء(الجزءالثالث)،اصل العائلة الملکیة الخاصة والدولة ، دارالتقدم ، موسکو ، ص412 .