رێگای كوردستان
دكتۆرێك كە پسۆڕو ماجستێری هەیە لە نەخۆشییەكانی پێست و زوهەری، نۆرینگەكەی وڵادەكات بۆ كرێكارنی ژینگە پارێز لە سنوری ئیدارەی راپەڕین.
رۆژی یەكشەممە، 13ی كانوونی دووەمی 2019، كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان، بە ماڵپەڕی (رێگای كوردستان)ی راگەیاند: دکتۆر کارزان زرارعلی، پسپۆرو ماجستێرلە نەخۆشیەکانی پێست و زوھەری، بەشانازیەکی مەزنەوە دەرگای نۆرینگەکەی بێ بەرامبەر بۆتەواوی کرێکارانی ژینگە پارێزلەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەخاتەبەر دەست و چارەسەریان دەكات.
سەبارە بە ژمارەی كرێكارن كە ئاخۆ چەندە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: ژمارەی ئەو كرێكارانە نزیکەی (٧٠٠) کرێکارە دەبێت.
كاسترۆ مەعروف وتیشی ، هەر كرێكارێك كێشەی نەخۆی پێستی هەیە، دەتوانێت سەردانی دكتۆر کارزان زرارعلی، بكات بۆ ئەوەی چارەسەریان بكات.
لەکۆتایدا كاستۆر مەعروف وتی: ئومێدی تەندروستیەکی باش بۆ دكتۆر كارزان زرار دەخوازم و نمونەیان زۆربێت.