لەیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستاندا ،حزبێكی پێویست بۆ تێكۆشانی نیشتمانی‌و چینایەتی
لەگەڵ كۆتایی مانگی ئاداری هەموو ساڵێك، پەیامێكی تێكۆشان بۆ گۆڕانكاری كۆمەڵگە بەرەو یەكسانی و دادپەروەی كۆمەڵایەتی، بۆ پاراستنی مافی رەنجدەرانی بیر‌و بازو و دابینكردنی دواڕۆژیگی گەشەسەندوو بۆ نەوەكانی داهاتووی وڵات، نوێدەبێتەوە.
ئەم پەیامە كە دەربڕی پڕۆژەیەكی مەزنە لە پێناوی ئاشتی ودیموكراسی و سۆسیالزم و هاوكاری شۆڕشگیرانەی سەرجەم تێكۆشەران دژ بە سیستمی سەرمایەداری لە هەردوو ئاستی ، ووڵات و جیهاندا، بە ڕەنج و قوربانیدانی هەزارەها تێكۆشەر و خوێنی گەشی هەزارەها شەهید كە بەشێكیان مەزاری گۆڕیان نادیارە، نەخشێنراوە، گوڵاڵە سورەكانی كوردستان لە سەرەتای هەموو بەهارێكدا ئاماژەیە بۆ خوێنی گەشی ئەو شەهیدانە.
لە 31ی ئاداری 2017 تەمەنی دێرینترین و بەردەوامترین حزبی سیاسی لە كوردستان و لە سەرانسەری عێراقدا دەگاتە 83 ساڵ.
بەو بۆنەیەوە لەسەرتاسەری عێراق وهەرێمی كوردستان وبەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا چالاكی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان وعێراق بەرزراگیرا . ئەوەی تا ئێستا گەیشتۆتە ماڵپەری رێگای كوردستان لەم شوێنانە چالاكی بەرێوەچوو .
لە شاری هەڵبجە دەسپێكی چالاكییەكان بە كردنەوەی كۆمیتەی پارێزگای هەڵبجە دەستیپێكرد .
لە رێورسمێكی تایبەتداو بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاورێیان ونوێنەری لایەنە سیاسیەكان كۆمیتەی پارێزگای هەڵبجەی حزبی شیوعی كوردستان كرایەوە ،سەرەتا بابا عەلی جەباری جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شوعی كوردستان ووتارێكی پێشكەشكرد ، دواتر هاوری َ نیعمەت بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەڵبجەی حزب وتاری كردنەوەی كۆمیتەی هەڵبجەی پێشكەشكرد .
بەشێك لە وتاری بابە عەلی جەباری جێگیری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە مەراسیمی كردنەوەی كۆمیتەی پارێزگای هەڵەبجە:
هەر لەم بۆنە مێژوویەدا بەڵێن بۆ كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان یگەل و حزبمان بەگشتی و شەهیدانی هەڵەبجەی شەهید بەتایبەتی، دووپات دەكەینەوە، كە لە پێناو یەكسانی و دادپەروەری كومەڵایەتی و دیموكراسی و سۆشیالیزم‌دا، لەتێكۆشان بەردەوامبین وركخستنەكانی حزبمان بەشێوەیەكی دانەبڕاولەئێش وئازارەكانی دانیشتوانی ئەمپارێزگایە پێشەنگی ناڕِەزایەتییە جەماوەرییەكان بن و خەباتی نەپساوەمان لە پێناو گەلێكی بەختیار و كوردستانێكی ئازاد درێژە پێبدەین و مافی بڕیاردانی چارەی خۆنوسین بۆ گەلەكەمان، شان بەشانی تێكۆشانی چینایەتیمان ، بكەینە بەرنامەی سەرەكی كار و تێكۆشانمان.
لە كۆتاییدا بەبۆنەی دروستكردنی كۆمیتەی پاریزگای هەڵەبجە، كۆمیتەی كار‌و بەرپرسیارێتی، یەكەمین و گەرمترین پیرۆزبایی ئەم دەسكەوتە، ئاراستەی جەماوەری هەڵەبجەی خۆشەویست و هاوڕێیانی حزبمان لەم دەڤەرە دەكەین، كە بێ وچان خەباتیان كردووەو ئێستاش لەژێر چەتری كۆمیتەی پارێزگای هەڵەبجەدا درێژە بەو تێكۆشانە دەدەن.بەرزو پێرۆز بێت یادی 83 ساڵەی دامەزراندنی حزبمان.
به‌بۆنه‌ی یادی 83 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی كوردستان كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركوكی هه‌ردوو حزب ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریان سازكرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا جگه له ووتاری هه‌ردوو حزب و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین بروسكه‌ی پیرۆزبایی حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كان و لایه‌نه حكومی و رێكخراو و سه‌ندیكاكان كۆمه‌ڵێك چالاكی هونه‌ری پێشكه‌شكران.
هەر لە ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی كوردستاندا چین و توێژه جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك رۆڵی هه‌ردوو حزب له خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وام به‌رز ده‌نرخێنن و هاوكات حزبی شیوعی به قوتابخانه‌ی رۆشه‌نگه‌ری و پێشكه‌وتنی فكری نوێخوازی ناوده‌به‌ن.
ڕێکخستنە کانی کۆمیتەی پارێزگای کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان پێشوازیان لە حزب و لایەنە سیاسیەکان و جەماوەری ناوچەکەیان کرد رێككەوتی 30_3_2017 ڕێکخستی چەمچەماڵ و خورماتوو وداقوق و دوبس لە بارەگای ڕێکخستنە کانیان پیشوازیان لە حزب ولایەنە سیاسیەکان دام‌و دەزگاحکومیکەکان کەسایەتی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری کەس وکاری شه هیدان زیندانیانی سیاسی پێشمەرگەی دێرین هاوڕیان دۆست لایەنگری حزب کرد.
لەساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعیدا، لە سلێمانی مەراسیمی پێشوازی میوانان سازدرا
میوانان بەهێنانی چەپكەگوڵ پیرۆزباییان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی دەكردو جەختیان لەسەر خەباتی نەپساوەی شیوعییەكان لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی دەكردەوە.
لە دهۆك بۆ یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی پێشوازی لەمیوانان كرا
بەبۆنەی هەشتاو سێیەمین ساڵڕۆژی دامەزاندنی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان، لەشاری دهۆك چین و توێژەكانی كۆمەڵگا، كەسایەتی و نوێنەرانی سەندیكاو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دامەزراوەكانی راگەیاندن و پارتە سیاسییەكان و دامەزراوە حكومییەكان و لایەنگرانی حزبی شیوعی بەجۆش و خرۆشێكی مەزنەوە بەشدارییانكرد لەپیرۆزباییكردن لەحزبی شیوعی، هەروەها لایەنگرانی حزبی شیوعی لەم رۆژەدا داوای یەكڕیزی نێو ماڵی كورد‌و نەمانی قەیرانەكانیان كرد.
لە سۆرانیش بەبۆنەی هەشتاو سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق، رۆژی پێنجشەممە سیی ئاداری دووهەزارو حەڤدە، كۆمیتەی محەلی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان، مەراسیمێكی پێشوازیكردنی لە میوانان سازكرد‌و تێیدا پێشوازیكرا لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتی و هاوڕێیان لە سۆران و رواندز، كە بەمەبەستی پیرۆزباییكردن سەردانی بارەگای كۆمیتەی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستانیان كردبوو.
لەلایەكی دیكەوە لە شارۆچكەی مەخموریش كۆمیتەی قەزای مەخموری حزبی شیوعی كوردستان، مەراسیمی پێشوازیكردنی لەمیوانان بەبۆنەی هەشتاو سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی عێراق و كوردستان، سازكرد. لەمەراسیمەكەدا نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكان و فەرمانگەو دامودەزگا حكومییەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و كەسایەتی و هاوڕێیانی سنوورەكە، بەمەبستی پیرۆزباییكردن سەردانی بارەگای كۆمیتەی قەزای مەخموری حزبی شیوعی كوردستان كرد‌و لەلایەن هاوڕێیانەوە بەگەرمی پێشوازیكران.
لە خورماتوو ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی بەرز راگیرا
رۆژی پێنجشەممە 30ی ئاداری 2017 بەرپرسانی حكومی و حزبی و جەماوەریكی بەرچاوی قەزای دوزخورماتوو هەشتاو سێیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعیان كردە دەرفەتێك بۆ بەسەركردنەوەو پیرۆزكردنی ئەو یادە شكۆدارە .
هاوڕێیانی ریكخستنی دوزخورماتووی حزبی شیوعی كوردستان پێوازی گەرمیان لە میوانان كرد، كە بەمەبەستی پیرۆزباییكردن سەردانیان كردبوون.
لەیادی دامەزراندی حزبی شوعی كوردستان ،كۆمیتەی دەشتی موسلی حزبی شیوعی كوردستان بیشوازی لە جین وتویزەكانی ناوجەی دەشتی موسلكرد كە بۆ بیرۆزكردن وبەرزراكرتنی خەباتی 83 سالەی حزبی شوعی سەردانی محلی دەشتی موسلیانكرد .
لە گه‌رمیان به ئاهه‌نگ و سه‌یران ،سالرۆژی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی پیرۆز كرا
رێككەوتی 31 / 3 / 2017 له یادی 83 ساله‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی له‌عیراق و كوردستان ، به‌سه‌ر په‌رشتی كۆمیته‌ی محه‌لی خانه‌قین و گه‌رمیانی حزبی شیوعی كوردستان ، سه‌یران و ئاهه‌نگیك به‌و بۆنه‌وه سازكرا .
له‌و ئاهه‌نگه سه‌یرانه‌دا ،هاوری ئه‌حمه‌د مه‌جید، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان تیسشكی خسته سه‌ر خه‌باتی حزبی شیوعی له‌كوردستان و عیراق.
لای خۆشیه‌وه هاوری نه‌جم وارانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی محه‌لی خانه‌قینی حزبی شیوعی كوردستان یئاماژهی بۆئه‌وه‌كرد یاد كردنه‌وه‌ی حزبی شیوعی له‌كوردستان و عیراق هیمایه بۆ تیكۆشانی هاوبه‌شی شیوعیه‌كانی عیراق و كوردستان.
له ستۆكهۆڵم شیوعییه‌كان یادی 83 ساڵه‌ی حیزبه‌كه‌یان پیرۆز ڕاگرت
به‌دروشمه‌كانی ( تێده‌كۆشین له‌پێناو نان وئازادی و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی تاكه هه ڵبژاردهمانه) شیوعییه‌كانی كوردستان و عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی سوید \ هه‌ردوو حیزبی شیوعی كوردستان و حیزبی شیوعی عێراق ڕۆژی 31 ی ئاداری 2017 شه‌وه ئاهه‌نگێكیان سازكرد له شاری ستۆكهۆڵم بۆ ئه‌ندامان ودۆستان ومیوانانی شیوعییه‌كان كه‌تیایدا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق و كوردستان تێیدا به‌شدارییان كرد بۆ به‌رز وپیرۆز ڕاگرتنی 83 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی شیوعی كه چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری موزیك وگۆرانی له خۆی گرت به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان مه‌ریوان عومه‌ر، ئه‌یاد سه‌معان و ژه‌نیار دانی، چه‌نده‌ها سرودی نیشتمانی‌یان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه هه‌میشه له‌سه‌رزاری شیوعییه‌كان ئهوترێتهوهو ئاماژه به خۆڕاگری و تێكۆشانی شیوعییه‌كان وشههیده نه‌مره‌كان ده‌كات، دوابه‌دوای ئه‌مانه چه‌ندین گۆرانی به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و كلدو ئاشوری تیایدا پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و هه‌ندێ له هاوڕێیانه‌وه .
شایه‌نی باسه هه‌مووساڵێك شیوعییه‌كان له یادی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستن به گێڕانی دووچالاكی له شاری ستۆكهۆڵم كه‌یه‌كێكیان هونه‌ری و شه‌وه ئاهه‌نگ ده‌بێت، ئه‌وی تریان مه‌راسیمی ووتارخوێندنهوه ده‌بێت له‌لایه‌ن حیزب وڕێكخراوه سیاسی ومهدهنییهكانی كوردستانی وعێراقی كه ئه‌مساڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢ی نیسان ئه‌و مه‌راسیمه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هەر بەبۆنەی دامەزراندنی 83 ساڵەی حزبی شیوعی، لەكۆمیتەی ئازادی لەلایەن هاوڕێیانەوە پێشوازی لەمیوانەكان دەكرا، بەبۆنەی پیرۆزبایی كردن.
لەیادی 83 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان، كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزب ئاهەنگێكی بەم بۆنەیەوە ئەنجامدا.
بەبۆنەی یادی 83 ساڵەی دامەزراندنی حزبمان، حزبی شیوعی كوردستان، رۆژی شەممە 1ی نیسانی 2017 بەئامادەبوونی هاورێ كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشوتری كۆمیتەی ناوەندی حزب و هاورێ كەمال شاكر سكرتێری پێشوی كۆمیتەی ناوەندی حزب و د.كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و ئەندام و لایەنگرانی حزب و خانەوادەكانیان، كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان لەناو باڵەخانەی مەكتەبی سیاسی حزب ئاهەنگێكی بەو بۆنەیەوە ئەنجامدا.
بە بۆنەی 83 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی كوردستانەوە، كۆمیتەی ڕێكخستنی خورماتووی حزبی شیوعی كوردستان، ئاهەنگی جەماوەری بەرفراوان سازكرا.
ئەمڕۆ لە سەیرانگای قوم پەلك لە ناوچەی داودەی گەرمیان، كۆمیتەی ڕێكخستنی خورماتووی حزبی شیوعی كوردستان بە بۆنەی 31ی ئازار ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و كوردستان ئاهەنگێكی جەماوەری سازدا.
لە ئاهەنگەكەی كۆمیتەی خورماتوی حزبی شیوعی كوردستان، هاوڕییان شێخ سدیق و ئەحمەد مەجید و جەوهەر شكور ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی حزب و كەس وكاری شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی حزب ئامادە بوون .
سەرەتایی دەستپێكردنی ئاهەنگەكەی حزب بە دەقیقەیەك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و دواتر هاوڕێ هێمن نوری بەرپرسی كۆمیتەی خورماتووی حزبی شیوعی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و تێدا باسی لە دروستبونی و خەباتی شیوعیەكان و دۆخی ئیستای هەرێمی كوردستانی كرد .
دواتر ئاهەنگەكە كە سەیرانە گەشتێك بوو، تێدا دوو گەنجی شاعیری خورماتوو ئامادەی ئاهەنگەكەی حزب ببون و ژمارەیەك پارچە شیعری‌یان پێشكەش كرد و لە ئاهەنگەكەشدا، 5 هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد و عەرەب بەشدار بوون و بەرهەمیان پێشكەشكرد و ئاهەنگەكەیان ڕازاندەوە .
لە بەشێكی تری ئاهەنگەكەدا ئامادەبووانی ئاهەنگی 83 ساڵەی حزبی شیوعی عێراق و كوردستانەوە ، بە هەڵپەڕكێ و گۆرانی و جل و بەرگی ڕەنگا و ڕەنگ دەستی پێكرد و تا درەنگانێكی ئێوارە بەردەوامی هەبوو و شێوعیەكان تێكرا یادی حزبەكەیان پیرۆز كرد.
یەكشەممه 2017/4/2 به بۆنه ی دامه زراندنی حزبی شیوعی كوردستانه وه كۆمیتەی محلی خانه قین بیشوازی له میوانه بەریزەكان كرد، بەوبۆنەیەوه هاورێیان و نوینەری لایه نەكان و دام و دەزگا حكومیه كان سه ردانی باره كای محلی خانه قینیان حزبی شیوعی كوردستان كرد هاورێیانیش بەبەیانن نامەی حزب و شرینی پێشوازیان لی یان كرد.
لە شار‌و شارۆچەكانی خواروو و ناوەراستی عێراق، رێخستنەكانی حزبی شیوعی عێراق بەچەندین چالاكی جەماوەر یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی بەرز راگیرا، بەوێنەی بەشێك لەچالاكییە جەماوەریەكانی حزبی شیوعی:
هەر بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی لە شاری كەربەلا ،محلی كەربەلای حزبی شیوعی عیراق ئاهەنگێكی جەماوەری ساز كرد.
ئاهەنگی جەماوری لەشاری واست
ئاهەنگی جەماوری لەشاری دیالە:
ئاهەنگی جەماوری لەشاری دیوانییە:
ئاهەنگی جەماوری لەشاری موسەنا:
ئاهەنگی جەماوری شارۆچكەی ئەلقوش:
رێپێوانی جەماوەری بۆ یادی حزبی شیوعی:
حیزبی شیوعی كوردستان و عێراق به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌یان له سوید بۆ پیرۆزكردنی یادی 83 ساله‌ی دامه‌زراندنی حیزبی شیوعی، 2017/04/02 ئێواره كۆڕێكیان سازكرد بۆ پێشكه‌شكردنی ووتاری هه‌ردوو حیزب و لایه‌نه كوردستانی وعێراقی یه‌كان به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هاوڕێیان و دۆستان و به‌ڕێز كاك (به‌كر فه‌تاح) باڵیۆزی عێراق له سوید هه‌روه‌ها به‌ڕێز كاك (به‌ختیار به‌ردمان) له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سوید. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هه‌ردوو خانمان دونیا و مه‌یس به‌خێرهاتنی میوانان كرا و به سروودی ئینته‌رناسیوناڵ و پاشان ساتێك وه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له شه‌هیدان مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكرد.
بروسكه‌ی پیرۆزبایی باڵیۆزی عێراق خوێندرایه‌وه و ووتاری حیزبی شیوعی عێراقی له‌لایه‌ن هاوڕێ (ئه‌یاد قاسم )خوێندرایه‌وه.
هاوڕێ ( عارف ڕانێیی) ووتاری حیزبی شیوعی كوردستان ڕێكخراوی سوید پێشکەشكرد و تیایدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی و پێویستی به هه‌بوونی حیزبی شیوعی و سیاسه‌ته‌كه‌ی له كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه حیزبی شیوعی پیشتیوانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ده‌كات له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان.
بروسكه‌ی پیرۆزبایی هه‌ریه‌ك له حیزبه كوردستانییه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و حیزب و ڕێكخراوه عێراقییه‌كان و حیزبی توده‌ی ئێران خوێندرانه‌وه، نوێنه‌ری حیزبی شیوعی بۆلیڤیاو حیزبی شیوعی شیلی ئاماده‌بوون له مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حیزبی شیوعی سوید ووتارێكی پێشكه‌شكرد و پیرۆزبایی خۆیانی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو حیزبی شیوعی كوردستانی وعێراقی كرد.
به‌شێكی چالاكییه‌كان تایبه‌ت بوو به ڕێزلێنان بۆ هه‌ندێ له هاوڕێیان كه‌ساڵانێكی دورودرێژ یان له كاروانی تێكۆشانی حیزبه‌كه‌یان دابهسهربردووه له‌وانه دوو هاوڕێ له حیزبی شیوعی كوردستان كه هه‌ریه‌ك له هاوڕێ ( ئه‌دیبه نه‌جمه‌دین مامۆ كه خوشكی شه‌هید فرسه‌ت نه‌جمه‌دین مامۆ ) و هاوڕێ ( كافێ شه‌ریف وه‌لی كه دایكی شه‌هیدان ئازاد ونهوزادو جه‌میل وسالار)، له‌حیزبی شیوعی عێراق هه‌ریه‌ك له هاوڕێیان (دكتۆر لوتفی حاته‌م) وهاوڕێ( فه‌یروز تۆما) و هاوڕێ ( ئه‌یاد قاسم ) ڕێزلێنانیان بۆ كرا‌و میدالیا و سوپاسی حیزب یان له‌لایه‌ن هاوڕێ ساڵح یاسر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی عێراق پێشكه‌شكرا.
چالاكییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بوو به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعرێك به كوردی وعه‌ره‌بی پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك.
دڵخۆشی شیوعییه‌كان به 83 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌یان به‌رده‌وامی هه‌یه ، هه‌ربۆیه شه‌وی 2017/04/01 هاوڕێیان وپێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حیزب وخانه‌واده‌كانیان و دۆستانیان شهوهئاههنگێكی گه‌وره‌یان له شاری ئیسكلیستونا به‌ڕێوه‌برد كه تیایدا پتر له 200 كه‌س ئاماده‌بوون و ووتاری هه‌ردوو ڕێكخراوی سوید حیزبی شیوعی كوردستان و عێراق له‌لایه‌ن هاوڕێ سه‌عید شابۆ خوێندرایهو جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له خه‌بات له پێناو به‌دیهێنانی نیشتمانێكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیار.
لە کۆبنهاگن یادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی كرایەوە
رێككەوتی 1ی نیسانی 2017 لە کۆبنهاگن لەئاهەنگێكی جەماوەریدا بە درووشمەکانی حیزب و وێنەی فەهد وسەلام و عادل، زۆرێک لە كەسوكاری شەهیدانی سەرکردایەتی حیزب، یادی (83) ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی عیراق و كوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا یادەکە بە سرودی ئینتەرناشاناڵ کرایەوە، پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزبی بەدوا داهات.
لەئاهەنگەكەدا وتاری هاوبەشی هەردوو حیزب خوێندرایەوە و جەختیان لە بەردەوامیدان لە خەباتی شوعییەكان دەكردەوە، هەر لە ئاهەنگەكەدا چەندین وتار و بروسكەی پیرۆزبایی بەبۆنەی دامەزراندنی حزبی شیوعی خوێندرانەوە كە لەلایەن هەریەك لە یەکێتی ئافرەتانی عیراق، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێریەنەکانی حیزب، کۆربەندی یەکێتی دیموکراتەکانی عێراق ئاراستەكرابوون.
ئاهەنگەكە بەچەندین گۆرانی میللی و سرودی نیشتیمانی و هەڵپەركێی كوردی لەلایەن تیپی موزیکی بابلەوە وتران، یادی حیزبیان بەجۆش و خروشتر كرد.