ئا . هۆشه‌نگ كه‌ریم
رۆژی سێ شه‌ممه 4-4-2017 له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كارگه‌كانی پارێزگای گرانمای رۆژهه‌ڵات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 55 ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی لاوانی شیوعی كوبا، سوسلی مۆرڤای ئه‌مینداری گشتی ئه‌و رێكخراوه رایگه‌یاند: نه‌وه‌ی نوێی كوبا درێژه به رێبازی شۆڕش ده‌ده‌ن و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری سۆسیالیزم نابن و پشتیوانی له ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش ده‌كه‌ن.
هاوڕێ مۆرڤا له‌به‌رده‌م لاوانی كرێكار وتی : ئێمه كه شانازی به كوباوه ده‌كه‌ین ئه‌ركی ئێمه‌شه كاربكه‌ین له‌ناوخۆدا بارودۆخه‌كه باشتر بكه‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه و ده‌ستبه‌رداری نه‌ریتی شۆڕشگێڕانه‌ی نه‌وه‌كانی پێش خۆمان نه‌بین .
ئێمه‌ی لاوان نه‌وه‌ی شۆڕشین و میراتگری كولتوری شۆڕشگێڕانه‌ی ڤیدل كاسترۆ و گیڤاراین و بۆیه ده‌بێت له كار‌و كردارماندا هه‌ڵگری نه‌ریتی مرۆڤدۆستانه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه بین.