دی نیرۆی رۆمان
دیدار مەسیفی
{ گه‌مه‌ی دی نیرۆ} تایتلی رۆمانێکه له که‌نه‌دا پتر له هه‌ر رۆمانێکی دیکه بانگه‌شه‌ی بۆ کرا بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنرێته‌وه. ئه‌م رۆمانه به‌رهه‌می که‌سێکی په‌نابه‌ره که به‌رله‌وه‌ی خۆی له بواری نوسیندا تاقی بکاته‌وه ئه‌و گره‌وی به‌ختی خۆی له چاوی کامیراکه‌ی ده‌ستی و تاکسیه‌که‌ی ژێری ده‌بینیه‌وه. به‌خت، ئه‌و ووشه ئه‌فسوناوییه‌ی که له ئه‌مریکای باکور دا پتر له هه‌ر شوێنێکی دیکه به‌ختی یاره بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌ختی نه‌یاره بۆ ژێرکه‌وتن.
بۆ نوسه‌ری { گه‌مه‌ی دی نیرۆ} کاتێک وه‌ک پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی رۆمانه‌که‌ی "به‌سام" له ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان هه‌ڵدێت و له دوا ساڵه‌کانی هه‌رزه‌کاریدا چه‌شنی باڵنده کۆچده‌کات و پێ ده‌نێته سه‌ر خاکی نیۆیۆرک، به‌خت، تاکه چرا بوو که به‌هۆیه‌وه بتوانێت جارێکی تر سێبه‌ری باڵی شه‌که‌تی بخاته‌وه سه‌ر زه‌مین راوی حاجی ئه‌و ساڵانه‌ی له نێوان به‌یروت و نیقۆسیا ونیویۆرک و مۆنتریال دا به‌سه‌ری برد و تا ئه‌و رۆژه‌ی تاڵه موویێک به‌سه‌ریه‌وه نه‌ما وه‌ک کاره‌کته‌ره‌که‌ی بیکیت هه‌ر له چاوه‌روانی به‌خت دا بوو. به‌ڵام کاتێک شه‌که‌ت ده‌بێت ئینجا ده‌ست ده‌داته گه‌مه‌ی نوسین و رۆمانی {گه‌مه‌ی دی نیرۆ} ده‌نوسیت.
له {گه‌مه‌ی دی نیرۆ} دا خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کات هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک فۆتۆگرافێکه که تێیدا راوی ته‌واوی زانیاری و شاره‌زایی ئه‌و رۆژانه‌ی تێدا سه‌رف کردووه که له‌سه‌ر کورسیه‌کانی ئه‌نیستیتۆی نیویۆرک بۆ وێنه‌گرتن ده‌یخوێند. دواتریش له مونتریال له بێ‌کاری دا له نێو په‌نجه‌ره‌ی تاکسیه زه‌رده‌که‌یدا ده‌می کامیراکه‌ی له دار و دیوار ده‌کرد و وێنه له‌سه‌ر وێنه‌ی ده‌گرت. ئه‌و به‌م کتێبه‌ی وێنه‌یه‌کی زیندووی پڕ له وورده‌کاری ده‌داته ده‌ست خوێنه‌ران و وایان لێده‌کات که له‌سه‌ر هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌م رۆمانه‌دا شێوه‌ی فۆتۆگرافێک ببیننن که هه‌رگیز له یادیان ده‌رنه‌چێت. خوێنه‌رانی له نزیکه‌وه ده‌کات به شایه‌تی رووداوه وورد و درشته‌کانی ناو شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان له هه‌شتاکان دا، کاتێک به‌یروت ببوو به دوو که‌رت و برا سه‌ری برای ده‌خوارد.
سه‌ره‌تا رۆمانه‌که به دیدێکی پڕ له ره‌نگ و نوستالژیاوه له زمانی 'به‌سام' ه‌وه باس له هاوڕێیه‌تی نێوانی خۆی و جۆرج ده‌کات. رووداوه‌کانی شهر ئه‌و هاورێیه‌تیه وه‌ک هه‌ر شتێکی تر له به‌رائه‌تێکی بێگه‌رده‌وه ده‌بات بۆ کۆتایێکی ته‌ڵخ و نامۆ. "به‌سام" و "جۆرج" هه‌ردووکیان به هه‌تیوی گه‌وره ده‌بن له‌به‌ر ئه‌وه که شه‌ڕ دێت وه‌ک شتێکی باو له پێش هه‌موو که‌س روو به رووی ئه‌م دووانه ده‌بێته‌وه. له ناوه‌راستی رۆمانه‌که‌دا به‌هۆی بۆمێکهوه که به‌ر ماڵیان ده‌که‌وێت "به‌سام" دایکی له ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام "جۆرج" له سه‌ره‌تاوه بێ باوک و دایک ده‌بێت، ئه‌و به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیێکی نهێنیه له نێوان پیاوێکی جووله‌که‌ی فه‌ره‌نسایی و ژنێکی کریستیانی لوبنانی.
"به‌سام" له به‌نده‌ر خه‌ریکی کاری بار داگرتن ده‌بێت له‌م گه‌مییه بازرگانیانیهی که دێنه به‌یروت، که‌چی "جۆرج" له رۆلێتێک کار ده‌کات که شه‌وان پڕ ده‌بێت له میلیشیا چه‌کداره‌کان ئه‌وانه‌ی تا دره‌نگ خه‌ریکی خواردنه‌وه و قومار کردن ده‌بن. ئه‌و دوو هاورێیه بۆ به‌دیهێنانی ئاواته به‌ر شه‌ق دراوه‌کانیان رێک ده‌که‌ون که پاره له ده‌زگاکانی رۆلێت به نهێنی ده‌ربهێنن و پاساوییان ئه‌وه بوو که ئهبونههارا سه‌رکرده‌ی دزه‌کانه نه‌وه‌ک ئه‌وانی گه‌نج و بێچاره. "به‌سام" و "جۆرج" وه‌ک دوو هاورێی سه‌رده‌می منداڵی به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ست پێ‌بکات وه‌ک دوو برا له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا پاک بوون. به‌ڵام که پاره ده‌که‌وێته نێوانیانه‌وه شته‌کان هێواش هێواش به‌ره‌و ته‌ڵخی ده‌چن و تا کۆتایی رۆمانه‌که ئه‌م دابڕانه زه‌قتر خۆی نیشان ده‌دات.
دواتر "جۆرج" ده‌بێته ده‌سته راستی ئه‌بو نههارا و هه‌موو شتێکی بۆ ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ک دزی و بازرگانی به تلیاک و حه‌شیشه و کوشتن و ئازاردانی خه‌ڵک. له کۆتایی ده‌گاته ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له 'به‌سام" ی نزیکترین هاوڕێ بکات و به فێڵ دڵی 'ره‌نا" ی ده‌ستگیرانی لێ بدزێت و هه‌روه‌ها "به‌سام" به ده‌ستی ئهبونههارا نزیک به مردن ئه‌شکه‌نجه بدات. "به‌سام" جیا له "جۆرج" له نێو رووداوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی کریستانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی به‌یروت و موسڵمانه‌کانی رۆژئاوا دا که‌سێکی بێ لایه‌ن و بێ ته‌ره‌ف بوو، به‌ڵام به‌هۆی مامێکی کۆمۆنیستیه‌وه که پشتی له توندڕه‌وی کریستانه‌کان کردبوو و له نێو موسڵمانه‌کان دا ده‌ژیا. ئه‌بو نههارا و میلیشیا کریستانه‌کان "به‌سام" یان به خائین ده‌زانی، به‌ڵام "به‌سام" هه‌رگیز تێکه‌ڵ نه‌ببوو که خزمه‌ت به هیج لایه‌ک بکات و گوناهی گه‌وره‌ی ئه‌وه بوو که ده‌یه‌ویست له ده‌ست شه‌ڕێکی نه‌گریس هه‌ڵبێت.
له نێو گێرانه‌وه‌دا "به‌سام" رۆژێک ئه‌و ئاواته‌ی دێته دی به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات که ئه‌وه‌ی له دوای خۆی به جێی ده‌هێڵێت ته‌نیا شه‌ڕی نگریس نیه، به‌ڵکو یاره، ماڵه، شار، و ووڵاته. ئه‌و به‌م بره پاره‌یه‌ی که له مامه کۆمۆنیسته‌که‌ی و کارکردن پێکه‌وه‌ی نابوو له‌گه‌ڵ که‌شتیوانێکی میسری رێک ده‌که‌وێت تا به‌ره میرسیلیای ببات.
به شوێن پێی "به‌سام" له خه‌یاڵ و راستی دا راوی حاجی رۆمانه‌که‌ی خۆی کردووه به‌م سێ به‌شه: رۆما- به‌یروت-پاریس. له دوا به‌ش دا به‌سام خۆی له نێو گێژاوێکی گه‌وره‌تر ده‌بینێته‌وه له‌م شه‌ڕه‌ی که شاره‌که‌ی ئه‌وی ته‌نیبوه‌وه، هه‌ست ده‌کات بۆ ئه‌و شوێنێک نیه له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ئارامی ته‌واوی پێ ببه‌خشێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و خۆشی به سه‌رێکی پڕ له ته‌نگژه‌وه پێ ده‌نێته سه‌ر لێواره‌کانی مارسیلیا کاتێک چه‌که‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو له جیاتی یاره‌که‌ی. بارکردنی چه‌ک له کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی له‌لایه‌ن نوسه‌ره‌وه چه‌ند خزمه‌تی به پاڵه‌وانی رۆمانه‌که کردووه کاتێک خۆی له شه‌ڕ هه‌رزه‌کاره راسیسته‌کان نه‌جات ده‌دات و به‌م چه‌که به‌رگری له خۆی ده‌کات، ده ئه‌وه‌نده زیانی گه‌یاندووه به دوا به‌شی ئه‌م رۆمانه و له رێره‌وی ئاسایی خۆی دووری خستۆته‌وه.
له پاریس دا "به‌سام" ده‌زانێت که باوکی "جۆرج" ماوه‌یه‌کی که‌مه له ژیان دا نه‌ماوه و له هاوسه‌رێکی دیکه کچێکی گه‌نجی هه‌یه که یارمه‌تی و خۆشه‌ویستێکی زۆر به ئه‌و ده‌به‌خشێت به‌ر له‌وه‌ی نیازه‌کان ئاشکرا بن و شته‌کان به جۆرێکی تر بروژێن. "به‌سام" هه‌ست ده‌کات که ئه‌و به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ 'جۆرج" و خوشکه‌که‌ی دا ساڵانێکه له نێو گه‌مه‌یه‌کی ترسناک و لێل دا ده‌خولێته‌وه و به خۆی نازانێت. بۆیه به هه‌ر جۆرێک بێت هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌م گێژاوه رزگار بکات. دوا جار "به‌سام" بڕایار ده‌دات له پاریس هه‌ڵبێت به‌ر له‌وه‌ی تووشی داوێک ببێت که "جۆرج"ی هاورێکه‌شی کرده قوربانی رۆمانی {گه‌مه‌ی دی نیرۆ} هه‌ر چۆنێک بێت و چۆن ده‌خوێنرێته‌وه لێره‌دا جێی مه‌به‌ست نیه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م رۆمانه به ساده‌یی باس له‌م شته جوانانه ده‌کات که شه‌ڕ به ده‌سته چه‌په‌ڵه‌که‌ی ده‌یانکوژێت و له ناویان ده‌بات.
کاتێک شه‌ڕ هیچ ناپرسێت!