ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چاوه‌كانم 

چاوه‌كانی تۆ ده‌ناسنه‌وه‌ 

ده‌سته‌كانم ئاشنان 

پێیه‌كانم ڕێگاكانی دوور دوور 

ڕێیان كردووه‌ 

كولمه‌كانت خه‌نده‌ و 

چاوه‌كانت فرمێسك 

بێده‌نگی له‌ من ده‌بینی 

زمانم ڵاڵ و 

له‌ گۆكه‌وتوون 

بالنده‌كان له‌ سه‌ربان 

جریووه‌ جریوویان دێ 

پیرێك 

به‌ گۆچانی ده‌ستی هه‌لده‌ستێته‌وه‌ 

نابینایه‌ك گۆچانه‌كه‌ی چاویه‌تی 

عیشق چاو و قاچ و ده‌ست و 

هێزه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی تۆ 

به‌م زمانه‌ بدوێ 

هێزێك بده‌ به‌رخۆت 

هێزێك وه‌بیر خۆت بێنه‌وه‌ 

به‌م جۆره‌ له‌گه‌لم بدوێ 

هێزله‌ پیره‌ پیاوێك وه‌رگره‌ 

كه‌ به‌ گۆچانه‌كه‌ی هه‌لده‌ستێته‌وه‌ 

به‌م جۆره‌ بدوێ 

سه‌یری ده‌ماره‌كانی ده‌ستی بكه‌ 

ته‌ماشای هیلاكی ڕێگای دووری بكه‌ 

وای دانێ چیتر ناتبینمه‌وه‌ 

به‌بێ ده‌نگی یادگارییه‌كانت كۆكه‌وه‌ 

ئه‌مڕۆ له‌ ته‌ماشاكردنی 

تابڵۆی ژنێكی شێوه‌كار 

ره‌نگی شین و ئاسمانی شین و 

ده‌ریای شینم خۆشویستن 

به‌ ملپێچی سوور و 

بیره‌وه‌ری تاڵ و 

گۆرانی غه‌مگین 

ئاشت بوومه‌وه‌ 

شه‌وێكم بیرهاته‌وه‌ 

باران ده‌بارێ 

من ته‌ڕ بووم با 

كۆلانی ئێوه‌ی لێ گۆڕی بووم 

ئه‌وكانه‌ی جاده‌ و كۆلان 

بارانی لێ ده‌بارێ

من به‌ فرمێسكه‌نم ئاشت ده‌بمه‌وه‌ 

شه‌رابی سوور و 

جگه‌ره‌ی ده‌ستی پیاوێكی پیر 

هه‌موو شتم لا جوان ده‌كه‌ن 

چاوه‌كانم 

شوێن و یادگارییه‌كان ده‌ناسنه‌وه‌ 

ئه‌مڕۆ تابڵۆی ژنێكی شێوكار 

منی گه‌ڕانده‌وه‌ 

كۆڵانه‌كه‌ی جارانی ئێوه‌ 

تۆ له‌وێ نه‌بووی 

من تۆم نه‌بینی 

من به‌ ملپێچی سوور 

عاشقی تابڵۆی شین ی 

ژنێكی شێوه‌كار بووم