ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 هەمزە گوڵانی/ کچێک

کچێک

چاوەڕوانی کوشتم

هەمزە گوڵانی

 

ــ1ــ

هەرچەند

بەڕوناکی دەنووسم

دونیا

تاریکترە

 

ـــ2 ـــ

 

ئەمڕۆ سبەینێ

کەمێک

لەسەر گۆڕی ڕابردوو

ڕاوەستام

بۆ

نیوەڕۆ

خوڵکی نەکردم.

 

ــ 3 ــ

 

کە بەسەر

ئەو شەقامەدا دەڕۆم

گوێم

لە پێکەنینی

هەنگاوەکانمە

پێم سەیرە خۆ هێشتا زووە

گاڵتە بەتەمەنم بکەن

 

ــ 4 ــ

 

کچێک

چاوەڕانی کوشتم

هێندە بێویژدان بوو

تەرمەکەشی نەدامەوە

 

ـــ 5ـــ

 

هیچ

درەختێک نیە

متمانەی نیشتنم بداتێ

دەنا من

باڵندەیەکی ئەویندارم

خوێندنی حوجرەم

لەناو باخی گوڵاندابوو

 

ـــ6ـــ

 

خۆشەویستی

لەسەردەمی کۆڕۆنادا

خەریکە بگاتە لوتکە

کەچی تۆ ماچێکی بێماسک

بەمن ڕەوانابینی.