ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 محمدی مام ڕسوڵ / وەرە ژوورێ تا کۆرۆنا بارانی نەکوشتووە

وەرە ژوورێ تا کۆرۆنا

بارانی نەکوشتووە ..

وەرە ژوورێ ئازیزەکەم 

لێرە جەنگ بەڕێوەیە !!

دەستی جادەو کۆڵانەکان ساردو سڕە 

پیاسە لەگەڵ مەرگ مەکە ..

لێرە هەناسەکانی شیعر سارد دەبنەوە 

دەڵێن هەموو شتێک ژەهراویە ..!!!

وەرە ژوورێ ..

تاکو کۆرۆنا بارانـی نەکوشتووە 

تا نەسیم وباخچەی ئەتک نەکرووە !!

وەرە ژوورێ ..

تا نیشتمان بسمیل دەبێ ،

بەتریفەو ئاونگـی بەرمانگەشەو 

وەرە ژوورێ ،

پێدەچێ نێرگز بێ خۆشەویستی گەورە بێ 

ئەزیزەکەم پێدەچێ ئەو بەهارە بێ عەشق بیـن 

پێدەچێ ئەوە دوا شیعری من بێ و

دەستبەرداری حەقیقەت بین ..!!!! 

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭