ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 چارلز بۆكۆفسكی/ بێگانه‌كان

بێگانه‌كان

ره‌نگه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ی

به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن

كه‌ژیانیان

بێ كه‌مترین ده‌ردیسه‌ری و په‌رێشانی به‌سه‌رده‌به‌ن

جلوبه‌رگی جوان ده‌پۆشن

خواردنی خۆش ده‌خۆن

خه‌وی خۆش ده‌كه‌ن

له‌ ژیانی خێزانیی خۆیان ئاسووده‌ن

بێگومان جاروبار دڵیشیان ته‌نگ ده‌بی

به‌ڵام هیچ ئاسه‌وارێكی دڵته‌نگی

به‌سه‌ر ژیانیانه‌وه‌ جێنامێنێ

هه‌میشه‌ باشن و

مردنیان مه‌رگیكی به‌ ئاسانه‌

له‌ خه‌ودا

ره‌نگه‌ باوه‌ڕ نه‌كه‌ی

به‌ڵام له‌مجۆره‌ مرۆڤانه‌ هه‌ن

به‌ڵام من له‌وان نیم

نا من هه‌رگیز له‌وان نیم

ته‌نانه‌ت من

به‌هیچ جۆرێك له‌ شێوه‌ی ژیانی ئه‌وانه‌وه‌ نزیك نیم

به‌ڵام ئه‌وان له‌وێن و 

من لێره‌م

*

*

*

شیعری: چارلز بۆكۆفسكی

وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌ عه‌باس