ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر/ شكان

ئەم بەهارە

نەبۆنی نێرگزم کردو

نەڕوبارێ

هەردوو دەلینگی تەڕ کردم

نەلەنێو گیایەک پاڵکەوتم و

نەهاوڕێیەک و خزمێ

بۆ گەشتێکی دووری بردم

٭٭٭٭٭

ئەم بەهارە

چیای بەمەندیلم نەدی

لە بەرزاییەکانی دڵۆپەش

شاری سەربەتەمم نەدی

نەبارانێ هەڵیقەندم

نەسێبەری سنەوبەرێ

بۆ کۆشی خۆی

بۆ باوەشی فێنکی بردم

٭٭٭٭٭٭

ئەم بەهارە

هیچکام لەوانەم نەدی

بەڵام بەچاوی خۆم دەبینم

داروبار گشت چرۆ دەکەن

گوڵەکانیش خونچەی نوێ

نیشتمان یەکپارچە سەوزەو

هیواکانیش لەوێدا

بۆ ئایندەیەکی گەش دەنوێ.