ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەمێژە من

لەخەڵوەتی بێدنگیی دام و

بەرد وشەیەکی نەدامێ

تروسکایی بداتە تێگەیشتنم 

تەمەنم لەگەڵ بەردو بێدەنگیدا هەڵکشا

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

هەموو پێڵەکانی دەریام تاقیکردنەوە

بەئاراستەی ڕاست و چەپدا ڕۆیشتم

هیچ گرەنتی نەبوو

کەخنکان لەقوڵایی دا دەرەقەتم نایە

تەمەنم لەگەڵ لێوارەکانی دەریادا هەڵکشا

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

ڕووم کردە دارستانێکی سامناک

هەر لەناو دارستانەکەدا

کانیاوی ئاوس بەمۆسیقام بینی

ڕوبار هەبوو بەچوار لەهجەی جیاواز

باڵندە کێویەکانی ئەدواندن

ڕەزو دێبەری ئاوەدانم بینی

بەشەراب مژدەی بەهەشتی دەگەیاند

تەمەنم لەگەڵ ئەفسانەدا هەڵکشا!

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

دنیایەکی کش و مات

دابەشیکیردووم بەسەر خۆیدا

هەورێکی ڕەش بەڕێژنە پرسیار دەبارێ

ڕابردوویەکی سوور هەستم شین دەکاتەوە

ناخم پردەبێ لە وەڵام

شیوەنی من شیوەنی داهاتووە

هەیهات

تەمەنم لەگەڵ مەرگدا هەڵکشا

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

ئاسمان ئاگر لەزەوی دەکاتەوە

پەرەسەندنی ئاگر لەدەستی بادایە

کوێی بوێ دەیڕەتینێ

کوژانەوە لەترسی با خۆی پەنا ئەدا

زەوی بەمەشخەڵی سبەینێ قسە دەکات

تەمەنم لەگەڵ سووتاندا هەڵکشا!