ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەزانم هەر دەم کوژێت

تاوێک وەک هەیتە..! 

دەستنوێژی

هەناسەی گولە شەرمەینەکانم دەشکێنت. 

نیوەڕۆیەک بە بۆنی سووتانەوە پشک پشک 

دەم خاتە سەر گۆڕێکی پڕ نەفرەتی 

شەوێک دەست و پێی چی نەرگزی ئەودەڤەرەیە

دەکاتە باقەیەک و

لەگەڵ چەند پێکێک

کە بۆنی شەهید کردنێکی تری شەهیدانی لێدێت

لە دەڤەرێکی ئاوس

بەزۆلێکی یاخی

یاخی

لە زەردەخەنە

لە نیگایەکی بەرزەفر

لە خەوێکی پەپولەیی

لە سڕینەوەی نەو چەوانی رەنویەک

لە لە کۆش کردنی سەنگەرێکی شەو نەخەوتو

لە ئاسکێکی پوزەوانە لەپئ

هەر دەم کوژئ

فلچکەی نێوان پەنجەکانی

هاوڕێم ئیدی قەندیلیان هێناوەتە

هەر بستێک لە خەیال

هەر ساتێک لە ونبون

ئەها..!

شەو ئیدی خۆی بەردەکان لەسەر ڕێت لادەبات

ئەستێرە دەستت دەگرێت

کانی وەک هەنگاو بەدواوەتن

سێبەر چاوەکانتان دەسرێت

هەردەم کوژێت

ئەو بێدەنگیە..????