ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەگەر 

جەنگ رووبدا 

شەپۆلەکانی دەریا

سواری یەکتر دەبن و

ئاو

لە دووکەڵ ئاووس دەبێ

.............

ئەگەر جەنگ روبدا

گەرووی هورمز

بەقوڕقوشم

دەنوسێ

............

بەڵێ 

ئەگەر جەنگ ڕووبدا

بەرد

بێ دەنگی دەشکێنێ

تەنیایی

ڕودەکاتە شارەکان

زەوی 

لەئاسمان جیادەبێتەوە

...............

ئەگەر جەنگ ڕوبدا

درەختەکان

بەدوای ئۆکسجیندا دەگەڕێن

شەقام

تێر دەبێ لەمردن

ژیان

لەگۆڕستانەکان

دێت و دەچێ

..............

ئەگەر جەنگ روبدا

خوێندکارەکان

خوێن

دەخوێنن

مامۆستایان

مەرگ دەڵێنەوە

مزگەوتەکان

لەنوێژی هەینی رادەکەن

............

ئەگەر جەنگ روبدا

مەی

لەمەیخانەکان

دەبوورێتەوە

دووکەڵ

فێ دەگرێ

ئاگر دەبێتە پاڵەوان و

شانازی

بەسوتاندنەوە دەکا !

........

خودایە

جەنگ ڕوو نەدا.

21ی ئایاری 2019

هەمزە گوڵانی