ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو دەمەی نیگەرانی دێ و

خەندەی سیمات ئەنفال دەکا

وەرز دەبێتە پایز و

دڵیش بیابان 

دەستم چاوەڕێی گۆچان و

پێیەکانم بەرەو چاڵی نائومێدی !

سروودی فڕین

کاتێک شادی 

بەخۆی و بۆنی گڵەوە

لەگەڵ تریقەی منداڵێکی بچکۆلەدا

لەوساتەدا تۆ دەبینێ 

پێ دەخەیتە سەر پایدەری دووچەرخەیەک

یا ئەو کاتەی ..

لەبەر بارانی بەخوڕدا 

بەدوای تۆپێکدا ڕادەکەی

یان ئاگرێک لەگەڵ منداڵانی گەڕەک دەکەیتەوەو

لەخۆشیاندا سەمادەکەی

خەمەکانم شیتاڵ .. شیتاڵ

با ، دەیانبا !

***