تۆ هەوێنی نەبرانەوەیت
لەسێبەری باڵاتا
ژیان نوێ ئەبێتەوە
بەخۆراکی رۆح وجەستەت
گەشەئەکەین
یەکەم وشەو یەکەم گۆرانی
بەجۆلانەی سنگتەوە
بەگوێمانا ئەچرپێنیت
تۆ روناکی و تام وبۆنی ژیانیت
سەرچاوەی خۆشەویستی و
تاجی سەری پیاوانیت
لەبری بەکرنووشەوە
داوای لێبوردنت لێ بکرێت
بەجل وبەرگی ئاڵاو واڵاوە
رەفتاری کۆیلەت لەگەڵا ئەکرێت
1999 هانۆڤهر ــ ئهڵمانیا