ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  

شیعری شاعیری ئیتالی فنجینسو رومانیوولو

عەبدولوەهاب داینی کردوێتی بەعەرەبی

و...عەلی قادر 

بەیانیت باش خۆشەویستەکەم

چەند حەزئەکەم

هەتا ژێکانی گەروم ئەپچرێت

بەدەنگی بەرز هاواربکەم

 ( خۆشم ئەوێیت )

 هەتا لێدانی ترپەی دڵی شپرزەم

بەئاوازێکی گونجاو

بێ دەنگیەکەتی بەئاگا هێنایەوە  

لەوانەیە

خاوەنی هەموو ئەوەنەبم

کەئەمەوێت. 

بەڵام هەموو ئەوەی من خاوەنیم

      خۆشم ئەوێیت 

   هاوتای  

  خاوێنی و روونیە

لەدەست بازیە

خۆشەکانت و

دڵسۆزیت 

کوا  ئازارەکان

ئەوەی هەمیشەییە

متمانەو پەیمانە.

 بەخۆشەویستی 

 زەردەخەنە لەڕێڕەومانایە

 ئێستاو ڕابردومان 

نقووم بووە

ئەوەی لەئێستادایە

  نووسینەوەی داهاتومانە

لەگەڵ  پەی پێبردن

بۆ چەند ژیاوەو

خۆشەویستی کردوە 

لەوانەیە بەتەوای نەزانن

خۆشەویستی واتای

تۆ زیندویت . 

وەک گوڵ    

کاتێک تیشکی  

سپێدە وەرەگرێت

گەڵاکانی   

بە تیشکی خۆر ئەکرێتەوە   

من دڵمت بۆ ئەکەمەوە   

     هەتا بەش تۆیی لێ بدەم

  بەیانیت باش خۆشەویستەکەم

 

 italian poet FengensoRomagnolo

لە رۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 184 ی رۆژی 11ی رێکەوت سێ شەمەی ساڵی 2020 بڵاوکراوەتەوە..... و.. عەلی قادر