ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ـ ئەوانەی رۆژگار لەبیریان ناباتەوە 

پۆلێک گەنج

بەسەر پشتی روبارەوە

لەخابورەوە گەڕانەوە 

فیشەکی چەکی  

دەستی ڕێگرەکان

پەڵکەزێڕینەی سەفەری     

دابێژان    

زەردەخەنەی سەر لێوەکانیان 

دزرا 

کۆڵەپشتی پڕلە هیواکانیان 

بەفیشەک  

خرایە گۆڕی بەکۆمەلەوە  

دیاریەکانیا

بەدەست کەوت لەقەڵەم درا  

هەواڵ بزرو گۆڕ بزر کران

لەدووریانی مان ونەمانا  

تاسەی دەست لەملان و راموسین

بۆ هەمیشە  

بەهەڵواسراوی مایەوە

**   ئەوپۆلەقوتابیەی بەدەستی عیسا سوار شەهید کران