ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" له‌ ته‌مه‌نی (77) ساڵی به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی داویی كرد.

هونه‌رمه‌ند "ناسر حه‌سه‌ن كه‌ برای كۆچكردووه‌ رایگەیاند ، ئەمڕۆ دووشەممە (19ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021)،هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" دوای مانه‌وه‌ی (25) رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ لە شاری هەولێر، به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه‌، كۆچی دوایی كرد.

ناسر حه‌سه‌ن گوتیشی: هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن" خاوه‌نی ده‌یان سروودی نیشتمانییه‌ و سرووده‌كانیشی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی وه‌رگێدراون.

هونه‌رمه‌ند "جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن"، له‌ ساڵی (1944) له‌ خانه‌قین له‌دایكبووه‌، به‌ڵام له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژیا، بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر به‌خاك بسپێردرێت.