ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

با لێم ئەدا

بای باکووری نیشتیمانی دوور لێم ئەدا

ھەرچی بیرەوەری تۆیە

ھەمووی لەگەل خۆیا ئەبا

وەک ئەوەی چارۆگەی سپی کەشتی بم

قسە بۆ دەریای تۆ بکەم

بنارێکی پڕ وەیشوومەو تەمتومان بم

ھانا بۆ لوتکەی تۆ ببەم

یا پەیمانەیەکی بەتاڵ بم

سڵاوان بۆ ساقی بنێرمەوە

یا ھەر نەبێ باخەوان بم

ئەفسانەی نەجاتم

بۆ گیای نێو باخەکەی تۆ بگێڕمەوە

نە دەریا گوێ بۆ قسەی من ڕائەدێرێ

نە لوتکە فریام ئەکەوێ

نە شەراب دێ

لەناو پەیمانەم بخەوێ

بای باکووری دوور لێم ئەدا

ھەرچی بیرەوەری تۆیە

ھەمووی لەگەڵ خۆیا ئەبا