ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەشاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئیسماعیل کەریمی ناسراو بە (کامژین) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو تا ئێستا هۆکاری خۆ کووشتنەکەی نەزانراوە.

میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5- 5 -2021 ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی بانە، ئایار ئیسماعیل کەریمی ناسراو بە (کامژین) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئیسماعیل کەریمی ناسراو بە (کامژین) شاعیر و نووسەر و خەڵکی بانە، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی بانە بووە.