ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هیندییەکە

وەرگێڕانی لە ئیسپانییەوە؛ کەمال ماجدی

هیندییەکە

هیندییە سوورەکە دەمرێ

لە شەقامەکانی پیرۆوبۆلیڤیا

بە ناڤێن ئەمریکا

لەگەڵ ئەوەندە دەزووە زێڕەی

ناو مۆزەخانە

لەگەڵ ئەوەندە جلوبەرگەی

ناو دیرۆک

مرۆڤی بەلەنگاز لێرە دێت و دەچێ

بێدەنگ و بێ گەنم و بێ پێڵاو

هشاربەوە، زەلامی مەزن، با بڕۆین!

بۆ یەکجاری بڕۆرەوە کونەکەی خۆت

لەسەر زەوی، وەک دەزانی

تۆ ئاسمانت نییە.

با بڕۆین، بژی!

داوات لێ دەکەم واز لە بوونەبەرد بێنی

واز لە بوونە ڕووبار بێنی

چیتر پەڕی چۆلەکە بوونی نییە

لەگەڵ ساڵەکان فڕی

ئێستاکە

با بڕۆین، دەمامکە تۆزاویەکە

لە خۆت بکەوە کە دڵە پڕەکەت

دەشڵەژێنێ، لەگەڵ ڕێگەوبانەکان

لەگەڵ ئەو دیوارانەی کەوا ڕووخان

پانتۆڵ لەبەربکە و با بڕۆین

من دەزانم بە چ چارە دەکرێ

وە قەدەریش نییە

لەوە زیاتر قەدەرەی تر نییە کە ئێمە

دەیکەین

بە خوێنی پاک، بە دەست

ژیانیش بەڕووەو خوارێیە و نەڕووەو

دواوە

هیچ ڕێگەیەکی خێرا لە هێمنی دا نییە

تۆنیتت، ئێمەش هیچمان نییە بۆ

یادکردن.

بۆ ئەوەی ون نەبیت

تەماشای خۆت مەکە

ئەوەندە سەیری تۆز و خۆڵ مەکە:

جیهان لەوکاتەوە گەشەی

کردووە

لەوکاتەی کە تۆیان کوشت، ئێستاکە

شوێن نییە

تاکو وێنەی ژیانەوە بکێشی

ئای ئەگەر تەنیا

تۆ قەت نەبووبای

بە چ پاکژییەک دەچووینە تەماشاکردنی

ونبوونی تۆ

لە دەستدانی هەموو شتێک، ڕۆژانە،

لە دەستدانی شانشینی، لە دەستدانی قاچەکان،

هەردەم ونکردن.

مانەوەت بە تەنیا لەگەڵ کفنەکەت و

ڕۆیشتن

بە خۆ و بە خەمبارترین چاوی سەر زەوی

لەناکاو دەزانین

کە تۆ لەوێندەری، لە بەر دەرگا،

چاوەڕێ دەکەی، یان لە ناخی ئێمە،

هەروەها لە گشت لایەک، چاوەڕێ دەکەی،

لەبەر باران و بێ نیوەڕۆ خواردن.

ئێستاکە

هەموویان دەکوتن، هەموو، جگەلە تۆ

هەموویان داوا دەکەن، هەژمارەکان دەکەن

بە ئازادی.

زۆر توڕە دەبن، هاوار دەکەن یان

بەرگە دەگرن،

زیاتر بەرگە ناگرن، ئەوە دەزانرێ،

تۆش، بێ نیشتمان، لەگەڵ مریشکەکەت

چاوەڕێ دەکەی لە کۆتایی لێت بکڕن،

تاکو بگەڕێیتەوە ئەو شوێنەی کەوا لێی ناژی،

بۆ خەون بینین هەرچەندە خەونەکان نین.

با بڕۆین، گێلۆکە، باوەڕ مەکە

ئەوان هێندە لێزان بن

تەنیا پڵنگەکان لە دادگا هەن.

باسکردن بۆ تۆ قورسە،

بەڵام هەموو شت گۆڕاوە،

ئەوان ئێستا دەترسن

ئەو بەڕێزانە بە سمێڵی فش و گوللەوە،

هەموو ئەو بەڕێزانە بە زنجیرەوە

ئەو بەڕێزانە بە خۆ و بە کورسی کارەباییەوە،

ئەو خەڵکە زۆرە دەوڵەمەندە،

ترسیان هەیە،

لە هەموو شت دەترسن و وەک

درۆ وایە،

هەروەها ترسیان لە تۆش هەیە،

لە پەڕوباڵی تۆ دەترسن

هەنووکە بیریان دێتەوە کە ئەوان

بە تۆیان داوە،

دەترسن و نانیان پێ ناخورێ

بە هێمنی.

ئەوان دەزانن

کە شتەکان گۆڕاون،

وە دەزانرێ

ئێستا لە لایەکی تر

هیندییەکە دادەنیشێ

وەک هەموو دنیا

دەچێتە ژوور و دەردەچێ و پێدەکەنێ

قوتابخانە و زەردەخەنەی هەیە،

نان و ژمارەی هەیە،

ئەمەش، هاوڕێ، لە ئاسمان ڕوونادا،

چونکە لە ئاسمان هیچ شتێک ڕوونادا.

خەریکە دەزانرێ،

دەزانرێ،

کە ئەوە لەسەر زەوی ڕوودەدا.