ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعرێکی نوێی براتیگان بە کوردی:

شاعیر و پێشبینی:

لەم دەقەدا ریچارد برۆتیگان ساڵی ١٩٦٧ پێشبینی کۆنترۆڵکردنی ژیانی کردووە لە لایەن کۆمپیوتەرەوە.

***

( هەموو ئەوانە چاودێری دەکرێن لە لایەن ئامێری خۆشویستنی لەنجەولارەوە)

ریچارد براتیگان/ ١٩٦٧

پەرچڤە: سۆران محەمەد

>>>>>>>>>>>>>

دەمەوێ بیر بکەمەوە

( و

تا زووتر بێت باشتر! )

لە مێرگی سیبرانی(١)

لەوێ شیردەرو کۆمپیوتەر

دەژین پێکەوە بەجووت

تەبایی بەرنامەڕێژ دەکەن

وەك ئاوی سازگار

بەر ئاسمانی روون بکەوێ

'

حەزدەکەم بیر بکەمەوە

(هەر ئێستا..تکایە!)

لە دارستانی سیبرانی

پڕە لە سنەوبەرو ئەلەکترۆن

لەوێ مامز بە ئاشتی دەگەڕێ

بە تەنیشت کۆمپیوتەر

وەك ئەوەی گوڵ بن

چرۆ بڕێسن

'

حەز دەکەم بیر بکەمەوە

(دەبێت وا بێت)

لە شوێنەوارزانی(٢) سایبەریی

لەوێ ئازادین لە کارەکانمان

دەچیینەوە بۆ سروشت،

دەگەڕێینەوە بۆ شیردەران

براو خوشکەکان،

هەمووش چاودێری دەکرێن

لە لایەن ئامێری خۆشویستنی لەنجەوە

...............

١- کۆمپیوتەرو ئەو ئامێرە پێشکەوتووانەی مرۆڤ دروستیان دەکات.

٢- ئیکۆلۆژی، سروشت پاراستن.

تێبینی/ ئەم شیعرە ناونیشانی کۆمەڵە شیعرێکە شاعیر لە ساڵی ١٩٦٧دا چاپی کردن... ئەو کاتەی شاعیر لە نێوان ١٧تا٢٦ی جانیوەری ١٩٦٧ میوان بوو لە پەیمانگەی تەکنەلۆژی كاليفورنيا لە باسادينا ئەم شیعرەی نووسیوە.