ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نامەی نۆیەم بۆ تۆ

سڵاو دڵی من

هەمووڕۆژێ هەر بەو نیازە لە خەو هەڵدەستم کە تۆ دەبینم ئیتر مەهانەیەکم دەبێت تا بژیم،

ئاخر ژیان هەر تۆی تیایە بۆ من .

هەموو بەیانیەن کە پەنجەرەکەم دەکەمەوە هەستەکەم هەواکەی پڕ بوە لە عەتری هەناسەکانت،

چاوێک لە گوڵی نێو ئینجانەکەم دەکەم چەند هاوشێوەیە لەگەڵ لێوەکانت،

دواتر حەز بە قاوەکی سادە دەکەم خێرا ئامادەی دەکەم وەلێ نازانم هەستی تالی چیە.

هێشتا نەباتیڕامووسانێکت شیرینی لە دەمم ماوە،

دواجار دەچمە سەر گۆرانیەکە زۆر بەتاسەوە گوێی لێدەگرم وشەکانی باسی عەشق دەکەن لە عەشقەکەی من و تۆ دەچێ،

ئاگاداری ژیانت چەند جوان و ئاوەدان کردووم ، منیش ئاگادارم ژیان هەر تۆیەکی لێیەو ئیتر دووبارە نابێتەوە

ئەوانەی باسمکرد بە تۆوەڕەنگی ژیانیان جوانکردوە،

دەنا گوڵ لەکوێڕێی دەکەوێتە جوانی و هەوا کەی دەچێتەوە سەر عەتر و شیرینی جوزانێ جێژ چیە ،

وای لە تۆ . وای لە خۆم بەو دڵە بچووکەمەوە توانیم ئەو عەشقە گەورەیەی تۆ هەڵگرم.