ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لایێ‌ خۆپێشاندانە

میللەتیش پەرێشانە

برسی و ڕوت و غەمبارە

لەم وەزعە نالەبارە

وڵاتمان پڕلەسامانە

ژیانیشمان ئێش و ژانە

هەمووی چەندكەسێكە

بەدوومانگان یەك مووچە

لەو ژیانە هیچ و پووچە

زیندانێكی تەواوە

خراپمان لێقەوماوە

حوكمی واتان قەت دیووە ؟

عومریشی كرد بە نیوە !

ئەوەیە حكومی كوردی

رەنجمان هەمووی بابردی

خەڵكیان لامێشولەیە

بەشمان شەڕ و كوشتنە

لێكدان وخوێن ڕشتنە

دەك بە نەبوبن سەدجار

دەستەی گەندەڵ و زۆردار.