ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من ئەزانم  قسەکردن

هیچ لەوە ناگۆڕێت

کە لە نەبونی

ئێمەدا

چی ئەگوزەرێت

هەواڵی

ڵێرە نەبونی ئێمە

بۆ هیچ ڕۆژنامەیەک گرنگ نییە

چونکە کەس پوڵێکی قەڵپی  پێنادات

پارە ناکاتە

گیرفانی

هیچ ڕۆژنامەیەکەوە

من ئەزانم

لە لێرە نەبونی  ئێمەدا

کۆڵانێ  نییە جگەرەیەک دابگیرسێنێ

چاک ئەزانم

غیابی ئێمە

بۆشایی ناخاتە عەرزی هیچ

کەسێکەوە

دووکەسی پێ کۆناکرێتەوە

لەسەر سفرەی خەمێک

چاوی

هیچ ئاسمانێ

سوتانی

ئێمە نابینێت

سور ئەزانم

غییابی ئێمە

هیچ بێڕەحمییەک

ڕاناچڵەکێنێت

هیچ

کۆڵانێ

بەبرینی ئێمەدا تێناپەڕێت

ئازارەکانمان ئەندازە بکات

هیچ زەماوەندێ

دەس لەهەڵپەڕینی

کەیف و شادی بەرنادات

غیابی ئێمە

 کێشە بۆ هیچ ڕۆژێ  درووست ناکات

دنیا هەر وەک خۆیەتی

هیچ ناگۆڕێت