ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاواتی قوتابی

حەزم لێیە خزمەت بکەم

بە نەتەوەو وولاتەکەم

زۆر دەخوێنم لە قوتابخانە

دوا ناکەوم لە هیچ وانە

لە پاشە رۆژ وەک ئەستێرە

ناوم بڕوا پێم بلێن شێرە

لە تاریکی دەبم بە مۆم

تا دوا لووتکەی زانکۆ دەرۆم

حەزم لێیە هەتا هەتا

سەرفراز بم وەک مامۆستا

سەر بڵندبم زۆر بە جوانی

وەک کرێکاری شارەوانی

مستەفا رسول ۱۰/٥/۲۰۲۱