ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1)

هه‌ر له‌دووره‌وه‌ با بتناسم،

حه‌رفی ئه‌م ده‌ستنوێژه‌ مه‌شكێنه‌

نه‌وه‌ك دڵم نوێژ له‌ بیركا

پیاو

(2)

باله‌دووره‌وه‌ بۆنتكه‌م،

كه‌ شوشه‌ی بۆنت قڵپ كرده‌وه‌،

نه‌زیفی ڕۆحم په‌رتبوونه‌وه‌

پیاو

(3)

خۆشه‌ویستی درۆیه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی،

عیشق كه‌ڕوو ده‌كا،

كه‌ تاڵێك له‌پرچمت هه‌ڵدا

پیاو

(4)

كه‌ به‌چاوه‌كانا پیاده‌ بوویت،

گه‌شتیته‌ جه‌نگی جه‌سته‌،

جێهێشتن پیشه‌ته‌

پیاو

(5)

به‌چ ئایه‌تێك ئیمانت ئه‌زبه‌ر كردووه‌،

ناچیته‌وه‌ سه‌ر نوتفه‌ی پاییز...

فیراق هه‌موو ته‌مه‌نته‌

پیاو