ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

** عه‌بدولسه‌تار نورعه‌لی

وه‌رگێر له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

له‌ نێوان دوو روودا پردێكی دروستكرد

به‌بێ بریار له‌ سه‌ریدا رۆیشت

له‌ چاوانیدا پرۆژه‌یه‌ك له‌ روناكی هه‌ڵده‌گرێ

بۆبته‌وكردنی خۆ شه‌ویستی ته‌لارێكی دامه‌زراند

له‌ تاریكی دڵێك له‌ گه‌شته‌كه‌یدا خه‌نی بوو

به‌بێ رۆژ

له‌مپه‌كه‌ له‌ شه‌جه‌ره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كدا كوژایه‌وه‌ و

مێژوو

نهێنییه‌كان

پیاوچاكان شه‌هید بوون

له‌ سه‌ر ده‌نگی په‌رداخ و

 له‌شفرۆشی  

سه‌ماكردن له‌ سه‌ر رێوره‌سمی ماڵه‌وه‌دا    

30/8/1996

*بڵند حه‌یده‌ری : { 1926 ــ 1996} كورده‌ له‌ خێزانی به‌ناوبانگی حه‌یدرییه‌و یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ورترین شاعیرانی عێراق و خاون چه‌ندین په‌رتوكه‌.

** شاعیر عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی : له‌ كوردانی فه‌یلیین‌ و له‌ ساڵی 1942 له‌ گه‌ره‌كی باب الشیخ له‌ به‌غدا له‌ دایكبووه‌ وكۆلیجی ( الادابی) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له‌ ساڵی 1964 ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی 25 ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی بووه‌ له‌ پاریزگاكانی الحله‌ و به‌غدا.

خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به‌ جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو.خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتوكه‌‌ و، بڵند حه‌یده‌ری له‌ ساڵی 1996 نووسراوه‌و له‌ كتێبی ( علی اپیر الجلید ـ Genom is etern) وه‌رگیراوه.