ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شاعیری بەناوبانگ و مەزن سەعدی یوسف

[ابي الخصيب] بەسرا 12/6/2021 [گوندی هیرفیلد] لەندەن1/7/1934       

یەکێک لە شاعیرە هەرە گەورەکانی عێراق سەعدی یوسفی شیوعی دوێنێ بەیانی کاتژمێر چوار و دە چرکە لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی هیرفیلدی نزیک لەندەن کۆچی دوایی کرد .

سەعدی یوسف 1934ــــــــــ2021 لەگەڵ هاوڕێ یە شاعیرەکانی  [بەدر شاکر سەیاب 1926ــــــــ1964 و نازک مەلایکە 1923ـــــــ2007 و بلند حەیدەری 1926ـــــ1996 و عەبدولوەهاب بەیاتی 1926ــــــ1999] سەر قافڵەی شیعری

 نویی عارەبی و عێراقی بوون . ئەدەبی عارەبی یان نوێ کردەوە .

سەعدی یوسف شیعری شاعیرە گەورەکانی جیهانی  وەکو لۆرکا و والت ویتمان و یان ریتسوس ....هتد کردۆتە عارەبی و بە خوێندەواری عارەبی ناساندن .

بەرهەم و رۆمانی رۆمان نووسەکانی جیهانی کردە عارەبی و بە خوێندەوار و نووسەرانی عارەبی ناساندن وەکو جورج ئۆرویل ئینگلیزی و ویلی سەینکا ی نێجیری و کینزا بورو ژاپۆنی ....هتد . لە وەرگێراندا دەست پاک و شارەزا و زانا بوو ، بۆیە لە چاپخانە بەناوبانگەکانی جیهانی عارەبی بەرهەمەکانی چاپ دەکرا . لە بواری ئەدەبیشدا میوانداری دەکرا و کۆڕی شیعر و ئەدەبی پێشکەش دەکرد .  گەلیک خەڵاتی ئەدەبی وەرگرتووە . بەرهەمیکی زۆری خستە بەرچاوی خوێندەواری و لە زۆربەی رۆژنامە وگۆڤارەکان بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە . و شیعرەکانی بە فەرەنسی و ئینگلیزی و ئیتاڵی و ئەڵمانی وەرگیردراوە وبڵاوکراوەتەوە .

 کە رژێمی بەعسی فاشی دژی حزبی شیوعی بۆوە ئەویش وەکو زۆربەی شیوعیەکان لە عێراق دەرچوو تا کۆچی دوایی وەکو دەربەدەرێک لە دەرەوەی عێراق ژیانی بردە سەر . لە ساڵی 1999 چووە لەندەن و لەوێ نیشتەجێ بوو ، جارجارەش لە تانجەی مەغریب رۆژ و شەوی لە یەکتر گرێ دەدا.

ساڵی 1992 کە لە رێگای ڕاپەڕین کوردستان ئازاد کرا لەسەر داوای حزبی شیوعی عێراقی لە رێگای سوریا سەعدی یوسف گەیشتەوە شەقڵاوە و پاشان لە هەولێر و سلێمانی دوو کۆڕی شیعر خوێندنەوەی بۆ ئامادە کرا و حزب داوای لێکرد بڵاوکراوەیەک بۆ نووسەر وشاعیرانی عێراقی بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی ڕژێمی فاشی بەغدا ریسوابکەن ودەنگیان بخەنە پاڵ خەڵکی عێراق . لە فندق  سەنای سەرچناری سلێمانی [نداء من سعدی یوسف] نووسی و لە رۆژنامەی [طریق الشعب] لاپەڕەی یەکەم ئەو نووسینە  بڵاوکراوە .

ئەوە دەنگی دایەوە کە سەعدی یوسف لە وڵات داوای روخاندی رژێم دەکات .

هەر لەو سەفەرە لەگەڵ سەعدی یوسفی گەورە بە یاوەری هاوڕێ یان جاسم الحلفی و نەوزاد جەبار چووینە شاری هەڵەبجەی شەهید و هاوڕێ یانی شیوعی هەڵەبجە ئەو شوێنەوارە ویران کرا و ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەیان نیشان داین ، لەوێ سەعدی فرمێسکی دەڕشت بۆ ئەو کارەساتە جەرگبڕە .

لە هۆڵی گەڵ لە شاری هەولێر  بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر شیعرە بەناوبانگەکەی هەڵەبجەی پێشکەش کرد .

شاعیری بەناوبانگی کۆچکردوو شێرکۆ بێ کەس وەزیری رۆشەنبیری ئەوکاتە بوو ، لەسەر شەرەفی هاتنەوەی سەعدی یوسف میوانداری یەکی رێکخست لە هۆتێلی سەلام شاری سلێمانی و لە پێشانگای کتێبیش لەگەڵ سەعدی یوسف پێشانگایەکەیان کردەوە .

لە پاش ساڵی 2003 و داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ئیتر سەعدی کەوتە بەرەیەک کە دژی حزبی شیوعی ودژی حزبە کوردی یەکان و دژی حزبە شیعی یەکان وەستا و رۆژانە نووسین و پەخشان وشیعری دژ بڵاودەکردەوە هەتا هیندە دژایەتی ئەمریکای دەکرد پشتگیری داعش و کۆنە بەعسی و چەکدارەکانی دەکرد ،کە چەکی ئیرهابیان هەڵگرتبوو ،  بەداخەوە وای پێدەگووتم [هەرکەسێک دژی داگیرکردنی ئەمریکی بێت من سوپاسی دەکەم] ، گەلێک جار لەبەر هەڵوێستەکان گفتوگۆی زۆرمان دەبوو ، دەبووینە دژی یەکتر و زۆرجاریش بەعسیەکانم بەبیردەهێناوە کە چۆن دەربەدەریان کردووە بەڵام بەداخەوە ئەو هەر لەسەر بیرورای خۆی بەردەوام بوو .

لەسەر داوای خۆی خۆڵەمێشەکەی لە گەورەترین و بەناوبانگترین گۆڕستانی لەندەن [های گێت] کە کارل مارکس و گەلیک نووسەران تیدا بەخاک سپێردراوە ،  دەنێژرێت بەبێ ئەوەی ئەوەی کەس بەشداری ناشتینی بکات .

سەعدی یوسف بەرهەمەکانی بە زیندوویی دەمینێتەوە و هەتا شیعری تازەی عارەبی بژیت ئەوا دەنگی سەعدی و شیعر و نووسینی سەعدی بە زیندوویی دەمینێتەوە .

کاتی خۆی ساڵی 1992 شیعرێکم بۆ نووسی و برادەری خۆشەویستم مامۆستا عباس عبدالله یوسف کردیە عارەبی و لە رێگای کوردستان بە زمانی عارەبی چاپی کردوو بۆ سەعدی یوسف هەردوو تیکستەکە بە کوردی وعارەبی بۆ رەوانەکرد گەلێک پیی خۆش بوو .

روحت شاد و یادت زیندوو

فەهد گردەوانی 13/6/2021 ستۆکهۆڵم

مقبرة هاي جيت - Highgate Cemetery

بۆزانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی تایبەتی شاعیر بکەن بەرهەمەکانی دانراوە

http://www.saadiyousif.com/new/index.php...

بدر شاکر السیاب ولدَ في عام 1926م في قرية جيكور إحدى قرى مدينة البصرة التي كثيرًا ما ذكرها في أشعاره

في ليلة عيد الميلاد من عام 1964 توفي في الكويت الشاعر العراقي البصراوي بدر شاكر السياب عن 38 سنة .

بَدْر شاكِر السيَّاب ولد في محافظة البصرة في جنوب العراق

 (25 ديسمبر 1926 - 24 ديسمبر 1964)

نازك صادق الملائكة

(بغداد 23 أغسطس 1923- القاهرة 20 يونيو 2007)

( بغداد1926/12/19 - دیمشق 1999/8/3 )  عبد الوهّاب البياتي 

بلند الحيدري 

في بغداد في 26 أيلول سبتمبر 1926 - وتوفي في لندن يوم 6 أغسطس 1996

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.