ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەکارھێنانی گێڕی ئۆتۆماتیکی ھاوکاری کردووە لەئاسانکاری شۆفێری لەشوێنە قەرەباڵغەکاندا، ئەوەی خراپە تێچووی چاککردنی زۆرە و دەبێ ئاودێری بکرێت و بپارێزرێت بەڵام ھەندێ لەشۆفێران ھەندێ ھەڵە دەکەن کەزیان بەئۆتۆمبیلەکە دەگەیەنێت و گرفت و کێشە رووبەرووی گێڕەکە دەکاتەوە، لەوانەش:

١- گۆڕینی گێرەکان بەبێ وەستان: ھەندێ لەشۆفێران گێرەکە لە D دەگۆڕن بۆ R یان بەپێچەوانەوە بەبێ ئەوەی بەتەواوی بوەستن، ئەمەش ھەڵەیە و زیان بەگێڕەکە دەگەیەنێت و خێرا دادەخورێت و تێک دەچێت.

٢- ھاتنەخوارەوە بەبەرزاییەکاندا لەسەر گێری N: ئەمەش بۆ کەمتر سەرفبونی سوتەمەنییە بەڵام ئەمە مەترسیدارە و دەبێتە ھۆی کەمتوانایی کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبیلەکە و لەکاتی ھەنگاوە بەپەلەکاندا رەنگە شۆفێر نەتوانێ بەھانای دۆخەکەوە بچێت.

٣- بەردەوام بەکارھێنانی N بەتایبەت لەقەرەباڵغیدا و زوو زوو گۆڕینی لە D بۆ N و گێراندنەوەی ئەمەش زیان بەگێرەکە دەگەیەنێت.

٤- کاتێ لەسەر N دەبێت، ھەندێ شۆفێر پێ بەبەنزیندا دەنێت تا بزانێ توانای ئۆتۆمبیلەکە چەندە یان دەنگی چۆن دەبێت ئەمەش زیان بەگێرەکە دەگەیەنێت.