ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سرکەی سێو چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ جەستە و تەندروستی، بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی تەندروست و رێک بەکاربهێندرێت، جگە لەوەش دەتوانرێت لە بواری جوانکاری بەکاربهێندرێت، سرکەی سێو بەدورتدەخات لە پێویستی بە کڕینی ئەم چوار بەرهەمەی جوانکاری.

یەکەم: بەرهەمی تایبەت بە کرێش و بریسکەدارکردنی قژ

لەبری کڕینی بەرهەمێک تایبەت بە لابردنی کرێش و خاوێنکردنەوە پێستی سەر و برسکەدارکردنی، دەتوانیت سود لە سرکەی سێو ببینیت، نیو کوپ سرکە لەگەڵ دو کوپ ئاو تێکەڵ بکە، دوای گەرماو بیدە لە قژت بۆ ماوەی 5 خولەک، دواتر دوبارە بیشۆ، هەفتەی 1 بۆ 2 جار دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: بەرهەمی تایبەت بە کونیلەکانی روخسار

چیتر پێویست نییە تۆنەر بکڕیت بۆ ئەم مەبەستە، دەتوانیت نیو کوپ سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکه‌ڵ بکەیت و بیدەیت لە روخسارت بە پارچەیەک لۆکە، دوای 10 بۆ 15 خولەک بیشۆ.

سێیەم: بەرهەمی تایبەت بە لابردنی پەڵە تۆخەکان

بۆ ئەوەی رەنگی پێستت یەک تۆن بکەیتەوە، دەتوانیت سود لە سرکەی سێو وەربگریت، کەمێک سرکەی سێو بکەرە ناو سکرەبەکەت، یان لەگەڵ شەکر و هەنگوین تێکەڵی بکە، تەقشیری پێستی پێبکە بۆ ماوەی 2 خولەک، هەفتەی دو جار دوبارەی بکەرەوە.

چوارەم: بەرهەمی تایبەت بە بۆنبڕەی پێیەکان

پێویستت بە کرێم نییە بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆشیە پێیەکانت نەهێڵیت، تەنیا بۆ رۆژانە بۆ ماوەی 3 خولەک سرکەی سێو بدە لە پێیەکانت، پێست نەرم دەکات و کێشەی قلیشاوی چارەسەر دەکات.