کۆمپانیای تێسلا لە ئەمەریکا، ئۆتۆمبێلێکی بەرهەمهێنا، هیچ پێویستی بە رێنمایی شۆفێر نییە و خۆی هەموو کارەکان دەکات.
تێسلا ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بەشەودا، بەبێ شۆفێر بە شاردا دەسووڕێتەوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە ئەوەیە، ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەیبینێت و بڕیاری لەسەر دەدات، لەسەر داشبۆردەکەی نیشانی شۆفێرەکەی دەدات.
یەکێک لە سوودەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوەیە، ئەگەری روودانی هاتووچۆ زۆر کەم دەکاتەوە.
بڕیارە تێسلا تاقیکردنەوەی زیاتر لەسەر ئۆتۆمبێلەکە بکات و لە کۆتایی ئەمساڵ بیخاتە بازاڕەوە.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکی و سەرۆکی کۆمپانیای تێسلا لە تویتێکدا لە بارەی بەرهەمە نوێیەکانی دەڵێت، ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو شتێک دەبینێت.
ئەوەی لەم ئۆتۆمبێلە جیاوازە، بەرنامە و سیستمی ئۆتۆمبێلەکەیە کە دەکرێت بۆ جۆرەکانی دیکەی تێسلاش بەکاربێن، بەڵام نرخەکەی نزیکەی هەشت هەزار دۆلارە.