ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە خەڵكی پێگەیشتوو و تەمەن سەروو 45 ساڵان زۆرتر لە مەترسیی تووشبوونن بە نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان.

 

پزیشكانی توێژەر بە هاوبەشی لە بەریتانیا، بەلجیكا و نەیجیریا بەدواداچوونیان بۆ كاریگەرییەكانی نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان كردووە لەسەر كەسانی تەمەن سەروو ٤٥ ساڵان، دەڵێن ئێستا بەهۆی سێكسی ناتەندروست، زۆرتر تووشی نەخۆشییە سێكسییەكان دەبنەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەكە دەركەوتووە كەسانی پێگەیشتوو و تەمەن سەروو ٤٥ ساڵان، كەمتر هۆشیارن لەبارەی رێگەكانی خۆپاراستن لەكاتی سێكس بەتایبەت كۆندۆم و كەمتر زانیارییان لەبارەی نەخۆشییە گوازراوەكان هەیە، بەمەش مەترسیی تووشبوونیان زیاترە.

 

یان تینداڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە لە زانكۆی چیچستەر لە بەریتانیاوە دەڵێت زۆربەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان بوون، كۆندۆمیان بەكارنەهێناوە و پێیان وابووە كە تەنیا یەك پەیوەندییان هەیە، هاوكات كەمتر زانیارییان لەسەر رێگە خۆپارێزییەكان هەبووە.

 

د. یان تینداڵ هەروەها روونیدەكاتەوە شەرمكردن و ترسان لە باسكردنی بابەتە سێكسییەكان و نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان لەبەربڵاوترین هۆكارەكان بوون بۆ كەسانی بەساڵاچووان كە بەدواداچوونیان بۆ زانیارییەكان نەكردووە؛ بەمەش بەهۆی نەبوونی زانیاری تووشی نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان بوون.

نەخۆشییە سێكسییە گوازراوەكان ئەو نەخۆشیانەن كە لەڕێگەی لیك و سپێرم و بەركەوتن دەگوازرێنەوە و لەكاتی سێكسدا مەترسی هەیە لە كەسە تووشبووەكەوە بۆ هاوبەشە تەندروستەكەی بگوازرێنەوە، لەو نەخۆشییانەش بریتین لە ئەیدز، ڤایرۆسی جگەر، ڤایرۆسی پاپیلۆما و چەندین نەخۆشیی دیكە.