د. هاوڕێ دڵزار
پزیشکی پسپۆڕی دادوەری
بێگومان ده‌ستدرێژی سێکسی ڕووداوێکی کاریگه‌ره، کار ده‌کاته سه‌ر که‌سه‌کان به‌شێوه‌ی جیاواز له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه. بۆیه ئه‌مه کاری پزیشکان و کارمه‌ندانی ئه‌و بواره‌یه بۆ پاڵپشتی کردنی که‌سه‌کان له‌و جۆره ڕووداوانه‌دا.
ئه‌مه‌ش لێره مه‌به‌ستمانه ڕێکاره پزیشکییه دادوه‌رییه‌کانه که ده‌بێت به‌زووترین کات ئه‌نجام بدرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان، نابێت ٧٢ کاتژمێری زیاتر به‌سه‌ر تێپه‌ڕ ببێت، چونکه له‌م ماوه‌دا ده‌توانین به‌ڵگه‌ی ته‌واو کۆبکرێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی تاوانباران تا به سزای خۆیان بگه‌ن.
بۆیه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی که‌س ترسی هه‌بێت له پشکنینی پزیشکی دادوه‌ری یان زانیاری نه‌بێت. لێره ده‌توانین ئه‌و هه‌نگاوانه کورت بکرێته‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێته سه‌ر (منداڵ یان گه‌وره):
١-ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر پێویسته خۆی بگه‌یه‌نێته نزیکترین نه‌خۆشخانه.
٢-نه‌خۆشه‌که ده‌بێت داوای پرکڕدنهوهی فۆرمی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی بکات له لایه‌ن پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌که‌وه.
٣- ده‌توانێت بۆ زیاتر هاوکاری په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی توندوتیژی خێزانی بکات تاوه‌کو زیاتر هاوکاری بن.
٤-ئینجا نه‌خۆشه‌که ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وە بکات، پزیشکه‌که پشکنینی بۆ بکات، ئه‌و شوێنانه‌ی برینی هه‌بێت یان ئاسه‌واری سه‌ر له‌شی هه‌موو تۆمار بکات له ڕاپۆرته سهرەتاییهکەدا. ئه‌مانه‌ش دواتر هه‌موو ده‌بن به پاڵپشتییه‌کی زۆر گرنگ بۆ که‌یسی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر له‌به‌رده‌م دادگادا.
٥-به‌کارهێنانی (مسحه) بۆ وه‌رگرتنی نموونه له (کۆم یان ده‌رچه‌ی پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت)، ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ دڵنیابوون له ڕووداوه‌که، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دوابخرێت، چونکه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی یان پیسبوونی به ماده‌ی دیکە، به‌وه‌ش مافی که‌سی تاوان‌لێ‌کراو ده‌فه‌وتێت.
٦-ئه‌گه‌ر جل و به‌رگی تاوان‌لێ‌کراو هیچ ئاسه‌واری پێوه بوو، پێویسته ئه‌میش بدرێت به پۆلیس بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ری.
٧-هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که باسمان کرد به جوانی ده‌پارێزرێن و ئاماده ده‌کرێن بۆ ناردنی بۆ پزیشکی دادوه‌ریی، دووای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای داگا ده‌نێردرێت.
٨-له کاتی چوونت بۆ پێش دادوه‌ر هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکێ نه‌تگرێت، تکایه دووباره شته‌کان وه‌ک خۆی بگێڕه‌وه بۆ دادوه‌ر، چونکه له کاتی گوتنی شتی نادروست ئه‌وا دڵنیابه لای دادوه‌ر ئاشکرا ده‌بێت و مافت له‌وانه‌یه بڕوات.
٩- دووای ئه‌وەی دادوه‌ر فه‌رمان ده‌کات به ناردنی تاوان‌لێ‌کراو بۆ پزیشکی دادوه‌ری، لێره دووباره پشکنینی جه‌سته ئه‌نجام ده‌درێت و له لایه‌ن که‌سانی پسپۆڕی ئه‌و بواره. تاوه‌کو ده‌کرێت ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆی باس بکرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆت. له پزیشکی دادوه‌ری ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌ینه‌وه که دادوه‌ر داوای کردووه، به‌ڵام ده‌کرێت شتی سه‌رنجڕاکێش هه‌بێت باسی بکه‌ین.
١٠-ئینجا ئێمه وه‌ک پزیشکی دادوه‌ر ڕاپۆرتی کۆتایی خۆمان ده‌نووسین که له لایه‌ن سێ پزیشکی دادوه‌ر ئیمزا ده‌کرێت و ده‌درێت به‌و پۆلیسه‌ی که هێناویه‌تی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامی ڕاپۆرت نادرێت به تاوان‌لێ‌کراو یان که‌سوکاری یان پارێزه‌ره‌که‌ی.
١١-له دادگا دادوه‌ر دووای کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان بڕیار له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ت ده‌دات، بۆیه پێویسته زۆر به وریایی مامه‌ڵه بکه‌یت تاوه‌کو هیچ به‌ڵگه‌یه‌کت نه‌فه‌وتێت.
—ده‌بێت لێره ئه‌وه بزانین هیچ کام له‌م ڕاپۆرته پزیشکییانه بریتی نین له بیروبۆچوونی پزیشکه‌کان، به‌ڵکو بریتییه له ڕاستی زانستی و پزیشکی که به چاو ده‌یبینن.
—ده‌توانی له زۆر حاله‌ت په‌نا ببه‌یته به‌ر هه‌ندێک ڕێکخراو و پارێزه‌ری خۆبه‌خش که به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر کاره‌کانی ئه‌مانه په‌رت و بڵاوه، ناتوانم لێره ناو و ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌کانیان دابنێم.
-به داخه‌وه زۆرێک له پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌کان ڕۆڵێکی خراپ ده‌گێڕن، ئه‌ویش به فێرکردنی تاوان‌لێ‌کراو به گوتنی هه‌ندێک شت هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌که‌وه نه‌بووه یان دووره له ڕاستی، ئه‌ویش دووای ئه‌وه‌ی خودی تاوانلێکراوه‌که دانی ناوه که فێرکراوه وا بڵێت، به‌مه‌ش کارده‌کاته سه‌ر کۆی گشتی ڕووداوه‌که و ڕاستی و دروستی ڕووداوه‌که.
دروستی ڕووداوه‌که.