ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە شاری یاكۆتسكی رووسی، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما بۆ ٥٠ پلە ژێر سفر، گڵۆپ و عەمودەكانی سەر شەقامەكان بە چینی ئەستووری سەهۆڵ داپۆشراون.

ماڵپەڕی تۆڕی یو ئێس تودەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی یەكێك لە گڵۆپەكانی سەر شەقامەكانی بڵاوكردووەتەوە كە بە سەهۆڵ داپۆشراوە، ئەوەش لە ەۆژی ١٦ی كانوونی دووەمدا گیراوە كە لەو كاتەدا پلەی گەرما بۆ ٥٠ پلە ژێر سفر دابەزیوە.

دانیشتوانی شاری یاكۆتسك بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە تووشی گرفت دەبن لە ژیانی رۆژانەیاندا و ناتوانن كارەكانیان بەباشی بكەن و جوڵە و هاتوچۆیان دەوەستێت.

لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەندە ئەو شارە بە ساردترین شاری جیهان دادەندرێت بەڵام دانیشتووانەكەی راهاتوون لەگەڵ سەختی ئەو لەشوهەوایەدا، لەو كاتانەش كە پلەی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە زۆرینەی هاوڵاتییانی شارەكە لەماڵەوە دەمێننەوە و زیاتر خواردنەكانی وەك ماسی و گۆشت دەخۆن چونكە یارمەتییان دەدات گەرم ببنەوە و زیاتر بەرگەی سەرماكە بگرن