ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ دووەم جار رێكخراوی كوردی-ئەمریكی لە چیای گارە شەش ورچی ئازاد كرد. بەر لە دوو ساڵیش بە هەمان شێوە ورچی ئازاد كردووە و بەگوتەی ئەوان ئێستا ژمارەی ورچەكان لە چیاكە زیاد بووە.

 پێنج لەو ورچانە لە بەسرە و ناسریە و یەكێكیش لە هەولێرەوە برابوون و، لە ماڵاندا بەخێو كرابوون. بەشێكیان خاوەنەكانیان بە خۆڕایی بەخشیویانن بۆ ئەوەی ئازاد بكرێن و ئەوانی دیكەیشیان كڕدراون.

 ئامانج لە زیادكردنی ئەم ورچانە بۆ جوانكردنی سرووشتی ناوچەكەیە كە بەهۆی شەڕەكانەوە لە ساڵانی رابردوو كەمیكردبوو.

رێكخراوەكە پلانیان ئەوەیە لە ناوچەكانی دیكەش ئەو كارە بكەین وەك ئەوەی چوار ساڵ پێش ئێستا لە چیای هەڵگورد شەش ورچیان ئازاد كرد.