ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستی لەسەر كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسەكە كار دەكاتە سەر سپێرم (تۆو)ـی پیاوان.

زانكۆی فلۆرێنس لە ئیتاڵیا توێژینەوەی لەسەر 43 پیاو كردووە كە تەمەنیان لە 30 بۆ 65 ساڵان بووە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە.

لە كۆتایی توێژینەوەكە ئەوە ئاشكرا كراوە، ژمارەی سپێرمی پیاوان دوای یەك مانگ لە چاكبوونەوە، بە رێژەی 25% كەمیكردووە و هەروەها 20% لەو پیاوانە تۆواویان بە تەواوی بێ سپێرم یاخود تۆ بووە واتە دووچاری نەخۆشی ئازۆسپێرمیا بوون كە بەهۆیەوە تۆو لە ناو تۆواودا نامێنێت و دەبێتە هۆی نەزۆكی، نزیكەی 10%ـی پیاوان لە جیهان، ئەم نەخۆشییەیان هەیە.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو كەسانەی نیشانەی تووندی كۆرۆنایان هەبووە، ڤایرۆسەكە زیاتر كاری لەسەر سپێرمیان كردووە.

ئەو توێژەرانە دەڵێن، هۆكاری ئەو كاریگەرییە تەنها ڤایرۆسەكە نییە، بەڵكو ئەو دەرمانانەیە كە دەدرێت بە نەخۆش لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەر.

لەبارەی ئەوەش ئایا كەسەكە بە تێپەڕبوونی كات ژمارەی سپێرمەكانی ئاسایی دەبێتەوە، د. ئاجای نانگیا، پرۆفیسۆر و جێگری بەڕێوەبەری بەشی میز و میزەڕۆ لە زانكۆی كانساس دەڵێت، هێشتا لەوە دڵنیا نین و دەبێت توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدەین.

دەشڵێت، دەبێت لە دوای چاكبوونەوە لە كۆرۆنا، پیاوان پشكنینی پێویست ئەنجام بدەن.