ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوان بێژەرێکی کچ و زاواکەیدا دروستدەبێت، بەو هۆیەوە کچەکە بە چەقۆیەک لە زاواکەی دەدات و دەیکوژێت.

کچە میدیاكاری بەناوبانگ ڕانیا سەفوەت، دەچێتە ماڵی خوشکەکەی و بەتوڕەییەوە لەگەڵ زاواکەیدا قسە دەکات، دوای ئەوەی دەمەقاڵێکەیان تەشەنەدەسەنێت، شوێنەکە دەبێتە مەیدانی کارێکی تاوانکاری و بەکوشتنی کوڕەکە کۆتایی دێت، ڕوداوەکە لە ناوچەی سەیدا زەینەب لە ناوەڕاستی قاهیرەی پایتەختی میسر ڕویداوە.

ئەو بێژەرە ناسراوە و لە یەکێک لە وێستگەکانی ڕادیۆی میسر بەناوی "ڕادیۆ سکە" کاردەکات و گوێگرێکی زۆری هەیە

دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی میسرەوە دەستگیردەکرێت، ڕانیا لە یەکەم وتەیدا دەڵێت "تەنها بۆ بەرگریکردن لە خۆم ئەو کارەم ئەنجامداوە"

لەکۆتاییدا بێژەرە کچەکە لەبەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە کوشتنەکەدا ناوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردوە کە مەبەستی نەبوە بیکوژێت و کارەکە بەشێوەی ڕێکەوت لەدەستی دەرچوە.