ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ئەفغانستان ئاشكرای دەكات، تەقینەوەیەك لەنێو هۆڵێكدا روویداوە لەو كاتەی كە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری هەبووە و بەدەیان كوژراو و بریندار هەیە.

نەسرەت رەحیمی گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەسرەت رەحیمی بە ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس"ی راگەیاندووە تەقینەوەیەك لە كابول روویداوە و كوژراو و برینداریش هەیە.

تەقینەوەكەی كابولی پایتەختی ئەفغانستان لە هۆڵی "دوبەی ستی" رۆژئاوای كابول روویداوە كە ناوچەیەكی زۆرینەنشینی شیعەكانە.

لە لایەكی دیكەوە كەناڵی "تڵوع نیوز" لە چەند سەرچاوە و شاهێدحاڵێكی رووداوەكەی گواستووەتەوە كاتێك تەقینەوەكە روویداوە هۆڵەكە پڕبووە لە خەڵك و زۆر جار لەو هۆڵە 400 كەس ئامادەدەبن.