ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێی بەوە تاوانبار كردووە كە وەك ئامادەكارییەك بۆ تیرۆركردنی عەلاوی پێشتر هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو سەركردە عیراقيیە بڵاودەكاتەوە.

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە سەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا بەهۆی بەشداریكردنی لە كۆنگرە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكاندا دەزگای هەواڵگری ڕژێمی عیراق پیلانێكی بۆ تیرۆركردنی ئەیاد عەلاوی داناو بەو هۆیەوە زیاتر لە ساڵێك لەنەخۆشخانەدا مایەوە، بەڵام ئەو دەزگایە دوو مانگ پێش ئەنجامدانی پیلانەكەی هەواڵی كوژرانی عەلاوی لە لەندەن بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی نووسینگەی ئەیاد عەلاویدا ئەوەشخراوەتەڕوو: وەك جاران دەزگای هەواڵگری وڵاتێكی دراوسێ بەر لە جێبەجێردنی پیلانێك بۆ تیرۆركردنی هەواڵی گیانلەدەستدانی عەلاوی بڵاودەكاتەوە.