ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بەرزبووەوە و هەتا ئێستا ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٥٦ کەسیش بریندرابوون.

به‌پێی دوایین ئاماری سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا ئافاد، تائێستا ٣١ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای خه‌رپێت له‌ باكوری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٨٢ كه‌سیش برینداربون.

به‌پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌، له‌ ئەنجامی ئەو كارانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئافاد ئه‌نجامدراون، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ زیندوێتیی له‌ ژێر داروپه‌ردووه‌كان رزگاركراون، گەیشتووەتە ٤٥ كه‌س.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢٤ كانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر لە باکووری کوردستان روویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری خارپێت بوو، بەهۆی بەهێزییەکەیەوە لە شارەكانی (دیاربەكر، ماردین، ئامەد، عەنتاب، جزیرە، شارەکانی رۆژئاوای کوردستان، هەولێر، دهۆک) هەستیپێکراوە.