ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا گه‌یشته‌ 132 كه‌س، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوشدا 1459 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ تۆماركراون.

له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تا ئێستا 132 كه‌س گیانیان لەدەستداوە

به‌گوێره‌ی میدیاكانی چین، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تا ئێستا 132 كه‌س گیانیان لەدەستداوە، پێنج هەزار و 974 کەسیش توسی ڤایرۆسه‌ بون، 45 كه‌سیش دوای چاره‌سه‌ری پێویست نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتوه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی چین رایگه‌یاندوە، شه‌ش جۆری ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات بڵاوبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندین وڵاتی جیهانیشدا توشبوی ئه‌و ڤایرۆسه‌ هه‌یه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكاریه‌ك له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ بۆ چین ئه‌گه‌ر پێویستی پێبێت

پێشتریش، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكاریه‌ك له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ بۆ چین ئه‌گه‌ر پێویستی پێبێت.

25ی ئه‌م مانگه‌، شی جیپینگ، سه‌رۆكی چین رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان روبه‌ڕوی دۆخێكی زۆر خراپ بوه‌ته‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ تیایدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.

میدیاییه‌كانی چین بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، زانایانی چین رایانگه‌یاندوه‌، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی له‌سه‌ر حه‌وت كه‌سی توشبو به‌و ڤایرۆسه‌ ده‌رمانه‌كه‌یان تاقیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامیشدا كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوه‌و ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌ماوه‌.