ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار وایه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ شارى (وهان)ى چین له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا بكرێته‌وه‌، كه‌ هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ له‌خۆ ده‌گرێت، میدیاكانى چین ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، له‌ ماوه‌ى 10 ڕۆژدا نه‌خۆشخانه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت.

ماوه‌یه‌كه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ شارى وهان بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌پێى زانیارییه‌كان بێت، تا ئێستا نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌ تووشى بوونه‌ و زیاتر له‌ 100 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.