ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماڵپەڕی "worldometers.info" دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە تا ئێستا، ۱۳ هەزار و ٦۹ کەس لە سەرتاسەری جیهاندا، بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە لەڕووی زۆری ژمارەی قوربانییانی کۆرۆناوە، ئیتاڵیا لە ریزبەندی یەکەمدایە و تا ئێستا، چوار هەزار و ٨۲٥ کەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

دوای ئیتاڵیاش وڵاتی چین، بە سێ هەزار و ۲٦۱ قوربانی لە ریزبەندی دووەمدایە.

دوای چین وڵاتی ئێران بە هەزار و ٥٥٦ قوربانی بەپلەی سێیەم دێت.