ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لە عێراق 33 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ كۆرۆنا  راگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 33 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته‌ 266 حاڵه‌ت.

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڵاویکردەوە، له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان 33 حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سێ حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداد، دو حاڵه‌ت له‌ناوچه‌ی كه‌رخ-ی به‌غداد و دو حاڵه‌تیش له‌ناوچه‌ی توب، هاوكات دو حاڵه‌ت له‌نه‌جه‌ف، حاڵه‌تێك له‌به‌سڕه‌، حاڵه‌تێك له‌نه‌ینه‌وا، 12 حاڵه‌ت له‌سلێمانی، 10 حاڵه‌تیش له‌هه‌ولێر تۆماركراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق باسی لەوەشکرد، سێ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌ناوچه‌ی ره‌سافه‌و به‌سڕه‌و دیاله‌ تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گەیشتوەتە 23 حاڵه‌ت، هاوكات ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 266 حاڵه‌ت و تا ئێستاش 62 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌و چاكبونه‌ته‌وه‌.