ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشه‌كانی شەوی رابردوی چه‌كدارانی داعشی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌س كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش له‌ هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ عێراق، ژماره‌یه‌ك له ‌چه‌كدارانی داعش هێرشانكردوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ فه‌وجی پێنج-ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای مقدادیه‌ی دیاله‌، له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌ك و سه‌ربازێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.

 له‌ ناوچه‌ی مه‌یته‌ی ناحیه‌ی ناوچه‌ی عوزێم سێ سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و دوانی دیكه‌ش برینداربون

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر شه‌وی رابردو له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی داعش له‌ ناوچه‌ی مه‌یته‌ی ناحیه‌ی ناوچه‌ی عوزێمی باكوری دیاله‌ و تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، سێ سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و دوانی دیكه‌ش برینداربون.

له ‌قه‌زای دوجه‌یلی باشوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كارمه‌ندێكی پۆلیس كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه‌

هاوكات له‌راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌شدا باسی لەوەکردوە، به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر بازگه‌ی شێخ ئیبراهیم له ‌قه‌زای دوجه‌یلی باشوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كارمه‌ندێكی پۆلیس كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه‌.