ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا و به‌رزتر بوونه‌وه‌.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 36 دۆلار و 34 سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 34 دۆلار و 9 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.